بەبۆنەی ۱ ی ئایار رۆژی کرێکارانی جیهان
بە گەرمی پیرۆزبایی لە کرێکارانی جیهان بەگشتی و کرێکارە ماندووە بێنازەکانی کوردستان دەکەم،

کە سەرەڕای دەستنەکەوتنی کارو کەمیی کرێ و بارودۆخی خراپ و دابین نەکردنی شوێنی نیشتەجێی گونجاوو نەبوونی بیمەی تەندروستی و…هتد، لە دۆخێکی سیاسی خراپ و ناجێگیردا ژیانیان بەسەردەبەن و ساڵەکانی تەمەنیان لەگەڵ دوکەڵی جگەرەکانیان دەسوتێنن.
دەسەڵاتی کوردی ۲٤ ساڵە نە یاسای کار و نە بیمەی کۆمەڵایەتی و نە کرێی گونجاو لەکاتی خۆیدا نە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێی گونجاوی بۆ کرێکاران بەجێ نەگەیاندووە. جگە لەو سەدان کرێکارەی ساڵانە گیان لەدەست دەدەن و قەرەبووی کەسوکاریان ناکرێت، یان توشی چەندین نەخۆشی دەبن.
پێمان باشە سڵاوی تایبەت و دەست خۆشی بنێرين بۆ هەموو ئەو کرێکارانەی لە شارەوانیەکان و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی کاردەکەن و موچەی نزیکەی ٦ مانگیان نەدراوەتێ، خۆزگە بمانتوانیایە و دەسەڵاتمان بوایە وەک بەڕێوەبەری گشتی قەرەبووتان بکەمەوە.
سڵاوتان لێ بێت کرێکارە ماندوونەناسەکان، دەستی قڵیشاوتان ماچ دەکەمين، بەهاتان لای ئێمه‌ لەهەموو بەرپرسە گەندەڵ و سیاسیە بازگانە تێرنەخۆرەکان زۆر زیاترە.

ئەم رۆژەتان پیرۆزبێت.

(به‌هادين ابراهم فارس )

13152893_560085900832679_187587000_n (1)

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM