ئەندازیار بەھادین ئیبراھیم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداربوو بۆ شرۆڤەکردنی پرۆژە و کارەکانی ساڵی رابردووی ئەم فەرمانگەیە.


لە دانیشتنەکەدا سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداربوون بە خستنەڕووی پێشنیاز و تێبینیەکان لەسەر کارەکانی شارەوانی و بڕی داھاتەکان و گۆڕانکاریی لە شێوازی کۆکردنەوەی داھاتەکان و رسوماتدا.
کۆبوونەوەکە لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی بوو، کە ئەمە یەکەمجارە بەڕێوەرێکی گشتی خۆی داوا بکات بانگھێشتی ئەنجومەنی پارێزگا بکرێت بۆ لێدوان و گفتوگۆ و ھەڵسەنگاندنی کارەکانی بکرێت.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەم ھەنگاوەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان، ئەندامان جەخیان لەسەر زیادکردنی گلدانەوەی داھاتەکان و خزمەتکردنی زیاتری شاری سلێمانی و دەوروبەری کرا، داواشیان کرد کارەکان خێراتر بکرێت لەپێناو باشتر گەیاندنی خزمەت بە شاری سلێمانی، بەتایبەت دابەشکردنی زەوی و رێکخستن و پاککردنەوەی شارەکان و رێگریکردن لە زیادەڕەویی و باشترکردنی دۆخی فەرمانبەران

13062546_805898636182596_3317754963989869971_n13043364_805898652849261_1841705884802674970_n13096163_805898662849260_7782510592243461979_n

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM