دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، ئەمڕۆ بە بڕیاری وەزارەتی دارایی، پڕۆژەی کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاکی ھەردوو زۆنی (چەمچەماڵ- دوکان) و (شارباژێڕ- عەربەت) رەزامەندی لەسەر درا،

ئەم پڕۆژەیە راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەندازیار بەھادین ئیبراھیم فارس، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، سەبارەت بە پڕۆژەکە دەڵێت: پاش ساڵێک لە دەستبەکاربوونم، خەونێکی گەورەم ھاتەدی کە سەرپێخستنی ئەم پڕۆژەیە بوو، کە لەپاش قەیرانی دارایی کوردستان وەک گەورەترین پڕۆژە ئەژمار دەکرێت کە بڕی ( ١,٧٦٥,٤٧٦,٠٠٠یەک ملیار و حەوت سەد و شەستوپێنج ملیۆن و چوارسەدو حەفتاوشەش ھەزار دینار) ی بۆ تەرخانکراوە. پڕۆژەکە خزمەتێکی گەورەیە بە ھاوڵاتیان،پرۆژەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بۆ ماوەی سێ ساڵە، كە كۆی گوژمەی دیاریكراو دەكاتە ٦٤ ملیار دینار بۆ هەر مانگێك بۆی تەرخانكراوه،لەماوەی نزیکی داھاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

13231252_564506797057256_433426348_n

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM