قادرکەرەم، یەکێکە لە ناحیەکانی سەربە قەزای دووزخورماتووی سەربە پارێزگای کەرکوک لە باکووری خۆرھەڵاتی عێڕاق و باشووری ھەرێمی کوردستان و باشووری خۆرھەڵاتی کەرکوک بە ٦٠کم لە مەرکەزی شارەکەوە


لە خۆرھەڵاتەوە زنجیرە چیای ئیمام زەنوور لە ناحیەی سەنگاوی جیادەکاتەوە. لە خۆرئاواوە سنووری بە قەزای چەمچەماڵەوە
ئەم شارۆچکەیە چەندینجار لەلایەن حزبی بەعسەوە وێران و خاپوور کراوە و خەڵکەکەی راگوێزراوە و یەکێکیشە لە ناوچە دابڕێندراوەکانی سەربە ماددەی ١٤٠ و ساڵی ٢٠٠٤ پاش پڕۆسەی ئازادی عێڕاق ئاوەدانکراوەتەوە
رووبەری ناحیەکە ١٧٠٢ کم٢ و ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٢٠٠ کەسە
دیارترین ئەو ھۆز و خێڵانەی لە ناحیەی قادرکەرەم دەژین: زەنگنە و جەباری و شێخانی و گلوتاڵەبانن
بەرھەم و بژێوی ناحیەکە: ئاژەڵداریی و کشتوکاڵ و راوەماسییە. رووبەری گشتی کشتوکاڵیی قادرکەرەم ١٣١٩,٢٥٠ کم٢
لە ساڵی ١٩٣٨ بۆیەکەمجار بۆتە ناحیە و (کەریم حەمە بابان بەگ) وەک یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکاربووە

1

وێنه‌ى ناحقه‌ى قادر كه‌ره‌م

2

باخچه‌ى گشتى

3

باخچه‌ى كۆبانێ

4

شه‌قامى سه‌ره‌كى

5

چه‌مى باسه‌ره‌

6

مه‌رقه‌دى شێخ قه‌ره‌چێوارى

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM