بەسەرپەرشتی سەرۆکی شارەوانی و بەھاوکاریی پۆلیسی بتوێن و پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە، ھەڵمەتێکی فراوان بۆ تێکدانی زیادەڕەویی لە سنووری شارەوانی چوارقوڕنە بەڕێوە دەچێت و بەردەوامی دەبێت.


ھەڵمەتەکە بە مەبەستی تێکدانی ئەو سیاجە زیادەڕەوانەیە کە بەشێک لە ھاوڵاتیان لە دەروازەی شاردا بنیاتیانناوە.
سوارە فەتاح، سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە سەبارەت بە ھەڵمەتەکە دەڵێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی بەشێوەی زیادەڕەویی خانوو دروست دەکەن بە نایاسایی یان سیاجی زەوییەکانی موڵکی شارەوانی دەکەن، بەتایبەت ئەو زەویانەی لەسەر نەخشە خزمەتگوزاریین. ئێمە لە پڕۆژەماندایە گشت ئەو زەوییانە بکەینە سەوزایی یان پڕۆژەی دیکە بۆ ھاوڵاتیانی شارەکە و ھەڵمەتەکانیشمان بەردەوام دەبێت.

ئاماده‌كردن و فۆتۆ:ئيمداد فينۆس

13396847_1173465229371590_2115968649_o

13410719_1173465212704925_546265217_o

13441596_1173465322704914_1199668351_o

13441916_1173465222704924_2109026080_o

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM