مێژووی دروستبوونی بیارە:
مێژووی ناوی (بیارە) دەگەڕێتەوە بۆ ٧٢٦ ساڵ پێش زاین، کە خودی ناوەکەی واتە (بیارە) لە (بیەر)ەوە ھاتووە کە بەمانای (کۆ جۆگا) دێت وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ژمارە سەرچاوەی ئاوەی لە گوندەکەدا ھەبووە.

ھەندێک لە مێژوونووسانی دیکەش ناوەکەی دەگێڕنەوە بۆ (بیەر) کە بەمانای (خواوەندی ئاو) دێت، کە بەڵگەی مێژوویی ئەم سەرچاوەیە باس لەوە دەکات ٢٦ ساڵ پێش ساڵی کوردی ناوەکەی بەسەردا بڕاوە.
پێگەی جوگرافی و رووبەری بیارە:
رووبەری بیارە (٩ کم دووجایە) کە دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی شاری ھەڵەبجەوە و خۆرھەڵاتی سلێمانی. لە خۆرھەڵاتیەوە شارۆچکەی تەوێڵەیە و لە خۆرئاواوە خورماڵە.
دانیشتوانی ناحیەکە نزیکەی ٢٥٠٠ کەس دەبن. لە پێنج گەڕەک پێکھاتووە: ملەی چنار و پشتجۆگە و ناودێ و بەرانبەر و کاواتە.
سەرچاوەی بژێویی ناوچەکە باخداریی و کشتوکاڵە و بەرھەمی (گوێز و ترێ) لە دیارترین بەرھەمەکانی ناوچەکەیە.
بیارە چوارجار چۆڵ و خاپوور کراوە لە ساڵەکانی ١٩٧٨ و ١٩٨١ و ١٩٨٨ و ٢٠٠٢
بیارە بە مەڵبەندێکی گرنگی رووناکبیری دادەنرێت و جگە لە تەکیە و خانەقا، چەندین نووسەر و مێژوونووس و رووناکبیری تێداھەڵکەوتووە.
ناحیەی بیارە بەیەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکان لە کوردستاندا دادەنرێت و خاوەنی دیمەنێکی دڵڕفێنە.

FILE001

FILE003

FILE005

FILE007

FILE008

13434096_1174158032635643_1301290731_n

13444097_1174158059302307_687009136_n

13453601_1174158045968975_469335808_n

13459615_1174158025968977_862054054_n

13461350_1174158075968972_1044262987_o

13095958_613601378787256_7339089547374349410_n

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM