لە چوارچێوەی بڕیاری بەپارێزگا بوونی شاری ھەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە دامەزرا,حەسەن رەشید، وەک یەکەم بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە بەوەکالەت راسپێردرا، سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتییە تازە دامەزراوەکەیان حەسەن رەشید رایگەیاند:

بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سەرپەرشتی کارەکانی سەرۆکایەتی ٥ ناحیەی جیاواز دەکات، کە شارەوانییەکانی تەوێڵە و بیارە و سیروان و خورماڵ و ھەڵەبجەیە.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە بەوەکالەت سەبارەت بە گرنگی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان وتی: کاریگەریی دەبێت لەسەر کاراکردن و خێراتر کردنی کارە ئیدارییەکانی شارەکە، کە ئیدی بۆ ھەر بڕیار و فەرمانێک نەگەڕێینەوە بۆ ئیدارەی سلێمانی، بەڵام تاکو ئێستا گەنجینەی تایبەت بەخۆمان نیە، ھەر لەبەر ئەمە دەبێت تاکو سەری ساڵی تازە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی کاربکەین و دواتر دەبینە ئیدارەیەکی سەربەخۆ.

13631429_1762751534008550_5031498825448366194_n

11

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM