ئەمڕۆ ١٥ ی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ , لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی, لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانیەوە,

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە ژمارەیەک فەرمانبەری دڵسۆزی بەڕێوەبەرایەتی گشتی (وەجبەی یەکەم), کە سەرەڕای قەیرانی دارایی گشتی و کێشەی موچەو ئەو دۆخە نالەبارەی ٢ ساڵی رابردوو, لەخۆبوردوانە, ئەوپەڕی توانای خۆیان بەکارهێناوە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و سەربەرزانە و بە پاکیی بەردەوامن لە کارو خزمەتکردن.
لە کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بێ پایانی کردن و وێڕای دەستخۆشی هیوای سەرفرازی بۆ خواستن, و رونکردنەوەیدا کە دەیان فەرمانبەری تر لە ناو دیوان و لە شارەوانیەکانیش شایستەی رێزو سوپاسن و لە ماوەی داهاتوودا ئەوانیش بەسەر دەکرێنەوە.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM