دوای هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر بۆ پەیداکردنی بودجە بۆ هەردوو پرۆژەی کۆکردنەوەو گواستنەوەو چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک لە

هەردوو زۆنی شارباژێڕ-عەربەت و چەمچەماڵ- دوکان,کە ٣١ شارەوانی و سەدان گوند لەخۆ دەگرێت کە خەڵکەکەی پاشماوەی ئەنفال و تێکۆشەرانی شۆڕشەکانی کوردن, توانرا ٦٣ ملیار دینار لەم دۆخە داراییە قورسە پەیدابکرێت و پرۆسەی تەندەرکردنیان تەواوکراو زۆنی شارباژێڕ عەربەت بۆ کۆمپانیای ئۆرانۆس و چەمچەماڵ دوکان بۆ کۆمپانیای شکار دەرچوو, گرێبەستی ئۆرانۆس لە ١٩/ ٢ / ٢٠١٧ و شکار لە ٣١ / ٥ /٢٠١٧ واژۆکران. ئەمڕۆ ٦ /٦ /٢٠١٧ لە مەراسیمێکدا لە شارەوانی سیتەک دەستپێکردنی پرۆژەی زۆنی شارباژێڕ راگەیەنرا بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بهاءالدين ابراهيم و ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری ناوچەکە و بەڕێوەبەری کۆمپانیاو چەند میوانێکی بەڕێز. لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری گشتی گەورەیی و گرنگی ئەم دەستکەوتەی بۆ خەڵکی پارێزگای سلێمانی روون کردەوەو مژدەی دایە خەڵکی ناوچەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و دوکان و پیرەمەگرون و ناحیەو گوندەکانی ئەو زۆنەش کە بەمزوانە پرۆژەکەی ئەوانیش دەست بەکار دەبێت, هەروەها وتی مایەی شانازی و خۆشیە کە توانیمان ئەو دەستکەوتە گەورەیە بەدەست بهێنین کە لە سەرەتای دەست بەکاربوونماندا پەیمانمان دایە خەڵك, ئیتر هیچ شارەوانیەک و گوندێکی پارێزگای سلێمانی نامێنێت خاوێن نەبێت و کارگەیەکی ریسایکلینیش بۆ یەکەمجار لەم سنورە دادەمەزرێت. جێگای ئاماژەیە ناوچەکانی زڕگوێزو تانجەرۆو گوندەکانی و تاسڵوجە تا نزیکی راپەڕین خراوەتە پرۆژەکەمان لەگەڵ ئەوەشدا لە سنوری شارەوانی سلێمانیدایە.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM