ژیانى زیاتر لە هەشت ملیۆن منداڵ لە مەترسیدایە

یونیسێف رایدەگەیەنێت؛ به‌هۆی كه‌می بودجەکەیەوە رەنگە هاوكاریه‌كانیان بۆ هەشت ملیۆن و (500)هه‌زار منداڵی سوری رابگرن، بەوەش ژیانى ئەو منداڵانە دەکەوێتە مەترسیەوە.

 

خیرت كابالاری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فەریقا-ی رێكخراوی منداڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان (یونیسێف) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه؛ به‌هۆی كه‌می بودجه‌وه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هاوكاریه‌كانیان بۆ هەشت ملیۆن و (500) هه‌زار منداڵی ئاواره‌ی سوریا رابگرن، له‌و ژماره‌یه‌ش شەش ملیۆن منداڵیان له‌ناوخۆی سوریان و دو ملیۆن و (500) هه‌زاریش ئاواره‌ی وڵاتانن.

به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌و بوارانه‌ی رونكردوەته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی راگرتنیان له‌سه‌ره‌ ئه‌وانەش به‌رده‌وامی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ یەک ملیۆن و (200) هه‌زار منداڵ له‌كه‌مپه‌كان، هه‌روه‌ها چاودێری ته‌ندروستی و خۆراكی پێنج ملیۆن و (400)هه‌زار منداڵی ئاواره‌ و هاوكاریی مادی (500)هه‌زار منداڵ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن، و دابه‌شكردنی جل و به‌رگ و به‌تانی له‌وه‌رزی زستاندا.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM