لە بۆشایی ئاسماندا وڵاتێک دروستدەکرێت و نەتەوەیەکی لەسەر دەژین، بەو هۆیەوە نزیکەی 500 هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە بۆئەوەی ببن بە ئەندامی ئەو وڵاتە نوێیە.


پاش ئەوەی دروستکردنی ئەزگاردیا لە پاریس راگەیەندرا مانگی 10ی ساڵی رابردوو، نزیکەی نیو ملیۆن کەس ناویان نووسی لە ماوەی 20 رۆژدا.

لە مانگی نۆی ساڵی رابردوودا، ئەزگاردیا مێکرۆ سەتەلایتێک دەنێرێتە خولگەکەی خۆی، ئەویش بە ئەزگاردیای یەک ناسراوە و تێیدا زانیاری کەسی هەڵدەگرێت.

گەشتەکە دوای 60 ساڵ لە ناردنی یەکەم سەتەلایت دەبێت، ئەمەش هەنگاوێکی بچووکە بۆ دامەزراندنی یەکەم وڵاتی سەربەخۆ لە بۆشایی ئاسماندا و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێدادەنرێت.

دکتۆر ئەشوربیلی رایگەیاند کە ئەزگاردیای یەک دەبێتە دەستپێکی نوێ بۆ چوونە بۆشایی ئاسمان. راشیگەیاند کە ئەزگاردیای یەک زانیاری لەسەر یەک ملیۆن و نیو خەڵک هەڵدەگرێت لەناو ئەو سەتەلایتەدا.

ئەزگاردیا ناونراوە لەسەر شاری خواوەندەکان لە ئەفسانەی نۆرس و ئامانجیان ئەوەیە کە گەشە بە تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان بدەن بەبێ دەستتێوەردانی یاساکانی سەر زەوی.

ئەو کەسانەی کە ئێستا بە خەڵکی ئەزگاردیا ناسراون داوایان لێ دەکرێت کە دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی بەشە گرنگەکانی دەستووری ئەزگادیا.

هارد درایڤێک لەناو ئەزگاردیای یەکدایەو هەڵگری هەموو زانیاریەکانە لەسەر ئەو خەڵکەی کە ناویان نووسیوە، دوو پشکنەریشی تێدایە رێژەی تیشکەکان ئەژمار دەکەن.

لەلایەکی ترەوە کار لەسەر ئەوە دەکرێت ئاڵاو دروشم و سروودی نیشتمانی بۆ دابنڕیت و وابڕیارە لەم مانگەدا کۆتایی پێبێت.

خەڵکی دەتوانن لە رێگەی وێب سایتی ئەزگاردیاوە خۆیان ناو نووس بکەن بۆ ئەوەی ببنە ئەندام.

له‌ سايتى خه‌ندانه‌وه‌ وه‌رگيراوه‌

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM