دیمەنی جوان و ئەفسوناوی هاوینەهەوارو دەشت ودۆڵ و تاڤگەو ناوچە شاخاویەکانی کوردستان وا لە مرۆڤ

دەکەن هێمن بێتەوەو چێژیان لێ وەرگرێت، لەهەر ناوچەیەکی ئەم وڵاتە کۆمەڵێ شوێنی دڵگیرو سەرنج ڕاکێش هەن کە دەتوانی هەرجارەو پلانی گەشت بۆ شوێنێکیان دانێیت و کاتێکی خۆش و لە بیرنەکراو بەسەر بەریت.
ئێمە ئەمجارە ۷ شوێنی دڵگیری ترمان بۆ داناون کە دەتوانن لە کۆتایی هەفتەکانی ئەم هاوینە سەدانیان بکەن:

۱ـ هاوینە هەواری سۆلاڤ:

سۆلاڤ هاوینگەیەکە بەدووری 4کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئامێدی، لەناو دۆڵێکدایە کە بەدار و درەخت دەورە دراوە، ئاوێکی سازگار لەبناری چیاوە هەڵدەقوڵێ بەناو سۆلاڤ شۆڕدەبێتەوە بۆناو باخچەکانی ئامێدی دەڕوات. ئاوەکە چەند سولاوکێکی وەک تاڤگەی دروستکردووە. بۆ پێشوازی و پشوی گەشتیاران ژمارەیەک میوانخانە و مۆتێل و کەپری گەشتیاری لە ناوچەکە دروست کراوە، ساڵانە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر گەشتیار ڕوودەکەنە ئەم شوێنە سەرچاوەی داهاتێکی باشی گەشتیاریە.

۲ـ هاوینەهەواری جوندیان:

ھاوینەھەواری جوندیان ، ١١٢ کم لە ناوەندی شاری ھەولێرەوە دوورە ، بەر لەوەی بگەیتە شارۆچکەی ڕەواندز بە دووری(٥) کم بەو ھاوینە ھەوارە دەگەیت ، کە کانیاوێکی سازگاری ئەم ناوچەیەیە لە دامێنی چیای ھەندرێن . جندیان بەم کانییە سەرنجراکێشە ناوبانگی دەرکردووە ، کە لە قووڵایی ئەم ئەشکەوتەوە دێتە دەرێ و ئاوێکی سازگاری سارد و سروشتێکی جوانی بەم ناوچەیە داوە. ساڵانە گەشتیاران بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شارەکانی ھەرێم و خوارو و ناوەراستی عێراقەوە رووی تێدەکەن.

۳ـ تاڤگەکانی کانی بەست:

سروشتی هەرێمە و دەکەوێتە نێوان هەردوو چیای کۆخە و شێح ناسر، بەدووری نزیکەی (8) کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ناحیەی قەسرێ-ی دەڤەری باڵەکایەتی سربە پارێزگای هەولێر، دادەنرێت بەبەرزترین و جوانترین تاڤگەی هەرێمی کوردستان. دەتوانی لە وەرزی هەویندا سەردانی ئەم شوێنە بکەیت و کاتێکی خۆش بەسەر بەریت.

٤ـ گۆمی فێلاوی :

ئەم دیمەنە هی وڵاتی سویسڕا نییە بەڵکو هی کوردستانە! ئەم ناوچەیە دەکەوێتە سنوری دەڤەری باڵەکایەتی نزیک قەزای چۆمان سەربە پارێزگای هەولێر، شوێنێکی دڵگیرسروشتێکی ناوازە، دەتوانی لە وەرزی گەرمادا سەردانی ئەم شوێنە بەهەشت ئاسایە بکەیت.

٥ـ هاوینەهەواری دوکان:

هاوینەهەواری دوکان دەکەوێتە سنوری ڕۆژئاوای سلێمانی بە دووری ٤٥ کم، ئەم هاوینەهەوارەساڵانە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر گەشتیار لەسەرتاسەری کوردستان و باشوو ناوەڕاستی عێڕاق لەخۆی کۆ دەکاتەوە کە لەوەرزەکانی بەهارو هاوین ڕوو لەم شوێنە گەشتیاریە سەرنج ڕاکێشە دەکەن.

٦- هاوینەهەواری تەق تەق:

تەق تەق شارۆچکەیەکی خنجیلانەیە سەر بە قەزای کۆیە کەوتۆتە لای ڕاستی زێی بچووک، ٩٠ کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی ھەولێر و ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری کەرکووک دوورە.ناوچەکە دارو باغێکی زۆری لە دەورووبەرە سروشتێکی جوانی هەیە خەڵک لە وەرزی بەهار و هاوین ڕوو لەم ناوچەیە دەکەن دیمەنێکی دڵگیرو سەرنج ڕاکێشی هەیە.

۷ـ ھاوینە ھەواری دۆڵی سەکران:

ھەڵکەوتەی ئەم ھاوینە ھەوارە بەدووری زیاتر لە ١٦٠ کم دەکەوێتە باکوری ھەولێر، کەوتۆتە ناوچەی بالەکایەتی، لەناو دۆڵێکی پڕ لەدارو درەختدایە و ڕووبارێکی سازگار بەناویدا رەت دەبێت. بەشێوەیەکی سادە ژمارەیەکی زۆر کەپری گەشتیاری لێ دروستکراوە، بەڵام بەھۆی دیمەنی جوان و سازگاریی کەش و ھەواکەی، ساڵانە ژمارەکی زۆر گەشتیار کاتەکانیان لەم شوێنەدا بەسەر دەبە

له‌ سايتى يه‌لا وه‌رگيراوه‌

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM