چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبیلی گێڕ ئۆتۆماتیک بەکاردەهێن

لێخوڕینی ئۆتۆمبیل گێڕ ئۆتۆماتیك ئاسان ترە لەو ئۆتۆمبیلانەی گێڕەکانیان لەلایەن شۆفێرەوە دەگۆڕدرێت، ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە هاوکار دەبێت لەوەی ئۆتۆمبیلەكەت پارێزراو بێت.
١.تەنها ئیستۆپ – برێك بەكاربهێنە بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیل نەك گێڕ گۆڕین یان ڕاكێشانی هاند برێك. ٢.لەكاتی وەستاندا، هاند برێك ڕاكێشە، بەڵام زۆر توندی مەكە كە لەكاتی گەڕانەوەیدا، ناخۆش بەدەستەوە بێت. ٣. لەكاتی وەستانی كاتیدا، گێڕ بخە سەر”N” و برێك راكێشە، نەك ئیستۆپ بكەیت یان لەسەر”D” بیهێڵیتەوە. ٤.وریابە، تا ئۆتۆمبیل بەتەواوی نەوەستێت، گێڕ مەگۆڕە بۆ”P” چونكە زەرەری گەورەت لێدەدات. ٥.پێویستە بیری گۆڕینی ڕۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هەبێ، پێویستە ١٥٠ هەزار كم زیاتر لەسەری نەڕۆیت و زوو فەحسی بكە، نەكا كەم بكات. ٦. نەكەی هەر گیز ئەو هەڵەیە بكەیت كە بەدەم رۆیشتنەوە گێڕی “D” بگۆڕی بۆ “R” چونكە ئەوە تەمەنی گێڕەكەت كورت دەكاتەوە. ٧. ئەگەر خێرایی ئۆتۆمبیلەكەت لە ٢٠ كم زیاترە، هەرگیز بیر لەوە مەكەرەوە كە گێڕەكەی لە “N” ەوە بگۆڕێ بۆ “D” یان بە پێچەوانەوە، چونكە وردە وردە گێڕەكەت خراپ دەكات. ٨. كاتێ گێڕی ئۆتۆمبیلەكەت لەسەر “N”ە پێ بە سلێكتەری بەنزیندا مەنێ و پاشان لەپڕ بیدەیتە “D” بۆئەوەی ئۆتۆمبیلەكە بەخێرایی دەست بكات بەجوڵە، چونكە ئەوە زۆر خراپە، هەم بۆ گێڕ هەمیش بۆ مەكینە. ٩.كارێكی باش ناكەیت ئەگەر ئۆتۆمبیلەكەت بۆ ١٠ چركە زیاتر ڕاگرت و گێڕەكەی لەسەر “D”بێت، باشترە بیدەیتە گێڕی و “N” و هاند برێك ڕابكێشیت

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM