كۆمپانیایەكی بواری ئامێرە ئەلیكتۆرنییەكان لەچین رۆبۆتێكی نوێی بۆ بواری سەربازی بەرهەمهێنا.

رۆبۆتەكە بۆ ئەمریكا دروستكراوەو راهێنان بە سەربازانی ئەو وڵاتە دەكات لەرێی ئەو پرۆگرامانەی لەسەری جێگیر كراوە.

ئەو رۆبۆتە ساڵی 2020 دەخرێتە خزمەتی سەربازییەوە كە نرخەكەشی 22,15 ملیار دۆلاری ئەمریكیە.

لەسەر ئەو رۆبۆتە پرۆگرامی ئینتەرنێتی لەسەر جێگیر كراوە كە هەردوو پرۆگرامی گۆگڵ‌و مایكرۆسۆفتی لەسەرە، لەرێی بەرنامەكانییەوە كارەكانی دەكات.

هەروەها رۆبۆتكە تەنیا لەبواری سەربازییدا بەكارنایەت، بەڵكو دەتوانرێت لەچەندین بواری دیكەدا سودی لێ وەربگیرێت

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM