بەھۆی سەختی ھەندێک لەکۆڵانەکانی شارەدێی تەوێڵە ئەو کۆمپانیایەی ئەرکی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لە

ئەستۆیە بەگرێبەست لەگەڵ چەند خاوەن وڵاخێک ئەرکەکە ئەنجام دەدات و سەرۆکی شارەوانی تەوێڵەش بەکارێکی گونجاو ناوی دەبات.
عیماد محەمەد سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند : ئەرکی پاکردنەوەی کۆڵانەکانی تەوێڵەمان سپاردوە بە کۆمپانیای گارێکس و لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێ جار بەئامێرەکانی خۆمان گەر پێویست بکات کاری پاککردنەوە ئەنجام دەدەین.
وتیشی ھەندێ لە کۆڵانەکان بەھۆی تەسکیەوە ئۆتۆمبێلی پێدا ناڕوات ناچار بەپشتبەستن بە گوێ درێژ و ڕەشەوڵاخ سەرجەمی شوێنە تەسکەکان پاک دەکەنەوە و ئەمەش ڕێگەیەکی گونجاوەو دانیشتوانیش لێی ڕازین.
لای خۆشیەوە ھێمن عەفان چاودێری کارەکانی کۆمپانیای گارێکس لەتەوێڵە بەSNNی ڕاگەیاند : لەکۆڵانە سەختەکاندا بە وڵاخەکان خۆڵ و خاشاک دەھێنینە خوارەوە لێرەوە دەیانکەینە ئامێرە کەپسەکان و فڕێیان دەدەین.
ڕاشیگەیاند : ژمارەی وڵاخەکان چوار دانەیە خاوەنەکانیان سەرپەرشتیان دەکەن و گرێبەستمان بۆماوەی سێ ساڵ لەگەڵیاندا ئەنجامداوە و دواتر گرێبەستەکە نوێدەکرێتەوە.
وتیشی : بڕی گرێبەستەکە ٤۰۰ ھەزار دەبێت بۆ خاوەن وڵاخەکان لەھەر مانگێکدا بۆ ھەر یەک لەوڵاخەکانیش بڕی ٥۰ ھەزار سەرف دەکرێت و دەدرێتە خاوەنەکەی.
بەپێی وتەی ھەندێک لەدانیشتوانی تەوێڵەش کە بۆ SNN دوان : زۆر ڕازین لەکارەکانیان و ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران ئەرکی پاککردنەوەی کۆڵانەکان بەجێدەھێنن و بەسەرکەوتویی کارەکانیان ئەنجام دەدەن.
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM