بەسەرپەرشتی ستافێک لە شارەوانیمان و ئەندازیاری پێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی ،

، پڕۆژەی کۆنکرێت کردن و قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی ( دووڕیانی کەلکەسماق + ناوبازاڕی دوکان ) بەردەوامی ھەیە ..
پڕۆژەکە لەلایە کۆمپانیای ( چەرمەگا )وە جێبەجێ دەکرێت لە ژێر ڕێنمایەکانی ئەندازیارانی پێگە.. لە ئێستادا کاری کۆنکرێت کردن دەستی پێ کردووە و لە نزیکترین کاتدا کاری قیرتاو کردنیش دەست پێ دەکات …
داوای لێبوردن لە ھاوڵاتیان و شۆفێران دەکەین بەگشتی بەتایبەتی ھاوڵاتیان و شۆفێرانی شارۆچکەکەمان ،، لەگەڵ کاسبکاران و خاوەن ھۆتێل و ڕێستۆرانت و خاوەن چێشتخانەکان ،، سوپاسی پشوو درێژیان و ئارامیان دەکەین لەبەرئەوەی کاری سەرەکی شەقامە گرفتی ھاتووچۆی تاڕادەیەک قورس کردووە..
وەھەروەھا دەستخۆشی لە بەڕێوە بەرایەتی ھاتووچۆی دوکان دەکەین بەردوەام ھاوکارمانن و ئامادەییان ھەیە لەسەر پڕۆژەکان خوانەخواستە بۆ ھەر ڕووداوێکی نەخوازراوو ھاتوو چۆ..
٢٠١٧/٨/١٤

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM