مەراسیمی دەستپێکی پرۆژە گەورەکە ئەمڕۆ ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ لە مەراسیمێکی قەشەنگدا لە هۆڵی رۆشنبیری چەمچەماڵ,

مژدەی دەستپێکی پرۆژەی ستراتیژی کۆکردنەوەو چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی زۆنی چمچماڵ دوکان راگەیەنرا, بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی یەکەی کارگێڕی و سەرۆك شارەوانی ئەو ٢١ شارەوانیەی پرۆژەکە دەیانگرێتەوەو ژمارەیەکی تر لە میوانانی بەڕێز. کۆمپانیای جێبەجێکار پەیمانیدا پرۆژەکە لە ١/ ٩ / ٢٠١٧ بە کرداری دەست بەکاربێت کە دەکاتە مانگێك پێش وادەی خۆی. پرۆژەکە بە دەستکەوتێکی گەورەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی ئەژمارکرا و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە کرا کە بەهەر شێوەیەک هاوکاربوون لە گەیاندنی بەم قۆناغە, باسیش لە رێگری و کۆسپەکان کراو بەڕێوەبەری گشتی سوور بوونی خۆیانی دووپات کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەشێوەیەکی یاسایی و هونەری گونجاو لە پێناوی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی پارێزگا خۆشەویستەکەمان. شایانی وتنە کارگەیەکی ریسایکلین بە ستانداردی جیهانی کە لە وڵاتی ئەڵمانیا دروست دەکرێت لە نێوان تەکیەو چمچماڵ دادەمەزرێنرێت.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM