بەپێی‌ تیۆرە زانستیەكان، بەهۆی‌ تێكشكانی‌ بەردو تاوەرەكانی‌ ناو كرۆكی زەوی‌ و بەهۆی‌ گۆڕانكارییە جیۆلۆجیەكان،

بومەلەرزە دورستدەبێت. لە كاتی‌ رودانیشیدا زەوی‌ بەشێوەی شەپۆلی‌ خێرا دەجوڵێتەوە، یاخود بەشێوەی رۆچوونی‌ زەوی‌ و تەقینەوەی‌ گڕكان لە چینەكانی‌ ناو زەویەوە دەردەكەوێت.

پلەكانی‌ بومەلەرزە لە یەك پلەوە دەست پێدەكات و لە (10) پلەدا كۆتایی دێت، بەپێی‌ پلەكان، زیانەكانی‌ بومەلەرزە بەم شێوەیە دیاریكراوە:

ئامێری‌ رێختەر، كە ئامێرێكە بەكاردەهێنرێت بۆ پێوانەكردنی‌ پلەكانی‌ بومەلەرزە، بۆ یەكەمجار لەلایەن (چارلز ریختەر)ـە وە لە ساڵی‌ (1935) دا دروستكراوە و تائێستاش لە جیهاندا بۆ پێوانەكردنی گوژمی بومەلەرزە بەكاردەهێنرێت.

بە پێی پلەكانی ئەو ئامێرە، پلەكانی بومەلەرزە بەم شێوەیەن:

1 بۆ 4، هیچ زیانێكی‌ بەدواوە نابێت و تەنها مرۆڤ هەست بە لەرینەوە دەكات.

4 بۆ 6، بە پلەی‌ ناوەند ناسراوەو زیان بە شار و شوێنی‌ نیشتەجێبوون و تەلارەكان دەگەیەنێت.

7 بۆ 10، كۆتا پلەیە و بە مەترسیدارترین پلە دەستنیشانكراوە، كە دەبێتە هۆی‌ داڕوخانی‌ هەموو بارستاییەك لەسەر زەوی‌ و شوێنەواری‌ ناهێڵێت.

وێرانكارترین بومەلەرزەش تا ئێستا لە مێژوودا تۆمار كرابێت، بومەلەرزەی هەرێمی (چانچی)یە لە چین، كە لەبەرەبەیانی (23ی 1ی 1556) بە گوڕی (8) پلەی رێختەر روویدا و نزیكی یەك دەقیقەی خایاند، بەڵام بوو بە هۆی كوشتنی نزیكی (830) هەزار كەس..

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM