حكومەتی هەرێم زەرەر و زیانەكانی بومەلەرزەكە قەرەبودەكاتەوە

بەمەبەستی بەدواچوون و بەتەنگەوەهاتنی زەرەر و زیانەكانی ئەو بوومەلەرزەیەی لە چەند رۆژی رابردوودا هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی گرتەوە، ئەمڕۆ نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە یاوەری ئەندازیار سەلام بیلال، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی و پسپۆڕان سەردانی شاری دەربەندیخانیان كرد و بەنداوی دەربەندیخان وشوێنە زیانلێكەوتووەكانی ناوچەكەیان بەسەركردەوە، بەدواداچوونیان بۆ رادەی زیانەكان كرد وبەڵێنی تەواویان دا بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان وهەرچی زووترە چارەسەركردنی گرفتەكانی بەنداوەكە كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە بەسەریهاتووە.
لە رۆژی یەكشەممە ١٢ ی مانگ بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی ٧،٢ پلەی رێختەر بەشێكی زۆری باشوور و خۆرهەڵاتی كوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە ٦٠٠ كەس بوونە قوربانی و هەزاران كەسیش بریندار بوو، هەروەها زیانێكی زۆری ماددی بە ماڵ و حاڵی خەڵكی كەوت و لەو رێژەیەش ٦ كەس لە هەرێمی كوردستان بوونە قوربانی و سەدان
كەس بریندار بوون وبە ملیۆنان دۆلار زیانی ماددی دا.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM