كتێبخانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا

كتێبخانه‌ی هاسكل، زمانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ سه‌دساڵه‌ییه‌كه‌ی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مریكایه‌

زۆرن ئه‌و شوێنه‌وار و پڕۆژه‌ و ناوچانه‌ی له‌پاش جیاكردنه‌وه‌ی سنووری وڵاتان و دابه‌شكردنیان چاره‌سه‌رێك نامێنێت بۆ دابه‌شكردنیان، كه‌ به‌شێكیان به‌هۆی به‌های گرنگی مێژوویی و به‌شێكیان به‌ هۆكاری زه‌به‌لاحی پڕۆژه‌كه‌ ورێزگرتنی هه‌ردوو وڵات له‌ مانه‌وه‌ی، وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌ستكاری ناكرێت، مه‌گه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری له‌سه‌ر بكرێت. كتێبخانه‌ی هاسكل له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێوه‌رانه‌ بۆته‌ شوێنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا، ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ به‌ده‌ر نییه‌ له‌ دابه‌شكردن، به‌ڵكو به‌ته‌نها تێپێكی ره‌ش له‌شێوه‌ی هێڵێك له‌ناوه‌ڕاستی ژوور و راڕه‌وه‌كانی كتێبخانه‌كه‌دا هه‌ردوو به‌شه‌ ئه‌مریكی و كه‌نه‌دییه‌كه‌ی جیاكراوه‌ته‌وه‌، كتێبخانه‌كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ دابه‌شبووه‌ته‌ سه‌ر دوو زمانی فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی

هاسكل له‌ساڵی 1905 دروستكراوه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ هه‌ردوو شاری سانستیدی كه‌نه‌دی و دێربی لاینی ئه‌مریكی

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM