بيناكان به‌هێمنى ده‌توێننه‌وه‌

له‌ داهێنانێكى نوێدا له‌ وڵاتى داهێنانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌كان, كه‌ ژاپۆنه‌، شێوازێكى نوێيان داهێناوه‌ بۆ رووخاندن و لابردنى ئه‌و بينا گه‌وره‌ و زه‌به‌لاحانه‌ى كه‌ به‌ گونجاويان نازانن. له‌ ماوه‌ى سه‌ده‌كانى رابردوودا شێوازى رووخاندنى ده‌ستى و ئامێرى لێده‌ر و ته‌نانه‌ت ته‌قاندنه‌وه‌ى له‌ڕێى (داينامێت) كه‌ له‌ چه‌ند چركه‌يه‌كدا ئه‌نجامده‌درێت، له‌ ديارترين شێوازه‌كان بوون، به‌ڵام ژاپۆنييه‌كان ئه‌م شێوازانه‌ى ئێستا به‌ركاره‌ به‌ گونجاو نازانن، هۆكاره‌كه‌شى: ده‌نگى زۆرى ته‌قينه‌وه‌كان و پاشماوه‌ى خۆڵ و تۆزى ته‌قينه‌وه‌كان و زيانه‌ مادديه‌كانى ده‌ورى پڕۆژه‌كه‌يه‌، له‌ئێستادا به‌رنامه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى بيناكان به‌ شێوازى دوورمه‌ودا و بێده‌نگ و بێزيان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچى ماوه‌ى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌ زۆره‌، به‌ڵام كه‌مى زيان و هه‌راساننه‌كردنى هاوڵاتيان و پاكوخاوێنى له‌م شێوازه‌دا ره‌چاوكراوه‌. ئه‌م شێوازه‌ له‌ رووخاندنى بيناكان به‌ ‘ تواندنه‌وه‌‘ ناسراوه‌.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM