گرفتى ئاوه‌ڕۆ و ئاوده‌ست، له‌ سه‌رده‌مى نوێدا وه‌ك يه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ گرنگ و سه‌ره‌كييه‌كان له‌ جيهاندا سه‌يرده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ كاريگه‌ريى ئاوده‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ڕووى: ته‌ندروستى و ژينگه‌يى و كشتوكاڵيى و .. هتد، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ به‌ ده‌يان رێكخراوى گه‌وره‌ى جيهانى، ئاوده‌ست و خزمه‌تگوزارييه‌كانى و لێكه‌وته‌ ته‌ندروستى و ژينگه‌ييه‌كانى وه‌ك كێشه‌يه‌كى سه‌ره‌كى سه‌رده‌م سه‌يرده‌كه‌ن و كارى بۆ ده‌كه‌ن.

 

نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵى 2013 چه‌ندين بڕيارى تايبه‌تى ده‌ركرد له‌سه‌ر ئاوده‌ست و رۆژى 19 ى نۆڤه‌مبه‌رى وه‌ك رۆژى جيهانى ئاوده‌ست دياريكرد. ئه‌مه‌ش پاش 12 ساڵ له‌ دامه‌زراندنى رێكخراوى جيهانى ئاوده‌ست له‌ ساڵى 2001 دا.

به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆى 7 مليار كه‌س له‌ جيهاندا له‌ ئێستادا يه‌ك مليار كه‌س ئاوده‌ستى نيه‌ به‌كاريبهێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شى زۆرى له‌ وڵاتانى ئه‌فريقا و ئاسيايه‌ و به‌نگلادش به‌ خراپترين وڵات داده‌نرێت له‌و رووه‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى ئامارى رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى، به‌شى زۆرى نه‌خۆشى و گرفته‌ ته‌ندروستييه‌كانى  وڵاتانى ئاسيا و ئه‌فريقا (به‌تايبه‌ت نه‌خۆشييه‌ گوازراوه‌كان) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونى ئاوده‌ست و فڕێدانى پاشه‌ڕۆ و ميز بۆ ئاوى رووباره‌كان و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌.

نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ساڵانه‌ نزيكه‌ى 30 مليۆن دۆلار بۆ هۆشياركردنه‌وه‌ و كردنه‌وه‌ى خول و ئه‌نجامدانى سيمينار و رێگرييكردن له‌ گرفته‌ ته‌ندروستييه‌كانى ئاوده‌ست خه‌رج ده‌كات. 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM