ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی پێشنیازی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌به‌ر رۆشنایی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2009 ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ داواكه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان په‌سه‌ندكرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی په‌ره‌پێدان و چاكسازی له‌ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی خۆڵ و خاشاك به‌پێی سیستمێكی پێشكه‌وتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان، په‌سه‌ندكرا.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM