لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان، ئەندازیار ( سلام بیلال اسکندر)

بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری بەڕێوەبەری گشتی (پەروین حسن احمد )، بەڕێوەبەری ژمێریاری دیوانی بەڕیوەبەرایەتیمان(ئایار شیروان حمەکریم) و ژمێریاری پێشکەوتوو (سۆران جمال ) . کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوی ژمێریاری سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان ئەنجامدا. پاش وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ژمێریارەکان ، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بۆ ساڵی دارایی ۲٠۱۸ پرۆسەی بە الکترونی کردنی کاروباری شارەوانیەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ئامانجی کەم کردنەوەی ڕۆتین و کۆتایی هێنان بەشێوازی بەڕێوەبردنی تقلیدی و نامۆدێرنی پەیڕەوکراو . لە کۆتایدا سوپاسی سەرجەم ژمێریارەکان کرا کە هاوکار بوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM