لەمیانی سەردانێكدا بۆ چەمچەماڵ ، ئەمڕۆ ئەندازیار سەلام بیلال ، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بە یاوەری جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ كاروباری یاسایی و بەڕێوەبەری ژینگە و یاسا و ژمێریاری، سەرپەرشتی هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوەی كرد كە لە لایەن كۆمپانیای گارێكسەوە بەهاوكاری شارەوانییەكان ئەنجامدرا.
پڕۆژەكە بە ١٨٠ پاكەوان و كارمەند و ٥٠ بارهەڵگر و كەپسی خۆڵ و خاشاك جێبەجێكرا.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە قائیمقامیەتی چەمچەماڵدا ڕایگەیاند: وێڕای قەیرانەكان و كەمی داهات، بەڵام لە كاركردن نەوەستاوین بەتایبەت بۆ ناوچە ئەنفالكراوەكان.
پاشان وەفدەكە سەردانی ناحیەی شۆڕش و تەكیەیان كرد كە هەمان هەڵمەتی پاككردنەوەیان بۆ ئەنجامدراو كەموكوڕییەكانی ناوچەكەی لەبواری داهات و خەرجییەكان لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە تاوتوێ كرد و بەڵێنی چارەسەری كێشەكانی پێدان لە بوارەكانی شارەوانییدا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM