بەپێی بڕیاری (٣٩٥ ی ساڵی ١٩٨٣ ی یاسای عێراق)،

وەزیری کشتوکالڕ بۆی ھەیە موڵکەکانی دەوڵەت بەکرێبدات بە جوتیاران و بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەست لەگەلڕ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کشتوکاڵ، ئەم گرێبەستەش پێیدەوترێت گرێبەستی کشتوکاڵی.
بەپێی ئەم گرێبەستەش جوتیار دەبێتە کرێچی و حکومەت و فەرمانگەی ناوبراو دەبێتە لایەنی خاوەن زەوی و موڵکەکەش بەناوی وەزارەتی داراییەوە دەبێت، بۆیە نابێت بەھیچ شێوەیەک کرێچیەکە (واتە جوتیار) زەوییەکە بفرۆشێت و ئەگەر کارێکی لەوشێوەیەی کرد ئەوا مامەڵەکە پوچەڵە و ھیچ بەھایەکی یاسایی نیە، بەڵام دەکرێت کرێچی گرێبەستی ناوبراو ھاوپێچ بکات لەگەڵ ھەر مامەڵەیەک بۆ بەکرێدانی زەوییەکە یان فرۆشتنی بەو ناوە باوەی (سەرقوفڵانە)، کڕیاری دووەم بۆی ھەیە لەو زەوییەدا بمێنێتەوە بەشێوەی کرێ و ئیدی ھەر مامەڵەیەکی دیکەی ھەبوو، ئەوا دەبێت لەگەڵ خاوەنی زەوییەکە مامەڵە بکات کە حکومەتە، بەڵام وەزیری کشتوکالڕ کە لایەنی بەکرێدەری رەسەنی زەوییەکەیە پەیوەست نیە بە جارێکی دیکە تازەکردنەوەی کرێیەکە. ئەو پارەیەش کە وەرگیراوە لە کڕیاری دووەم تەنھا وەک (گواستنەوەی گرێبەست) مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. مامەڵەکەش تەنھا لە دەسەڵاتی دادگادایە.

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی دووی سلێمانی

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM