” دیدارێکی فراوان بۆ سەرۆکی شارەوانییەکان رێکخرا ”
دوو سەرۆک شارەوانیی ئاڵوگۆڕکران

ئەمڕۆ ئەندازیار سەلام بیلال، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و هێرش محەمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی و وەفدێکی یاوەری، سەردانی شارۆچکەی دەربەندیخانیان کرد، مەبەستی سەردانەکە گۆڕانکاریی بوو لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان، کە پێشتر سەروەر ساڵح سەرۆکی شارەوانی بوو، پاشان لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە شارەوانی ناوبراو بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و مامۆستا ناسح، قائیمقامی دەربەندیخان تیایدا ئامادەبوون، زمناکۆ ئەنوەر بە سەرۆکی نوێی شارەوانی دەربەندیخان دیاریکرا. هەروەها لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە دیوانی قائیمقامیەتی دەربەندیخان کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە خرایەڕوو دوا پێشهات و گەیشتنی هاوکارییەکانی پەیوەست بە زەرەر و زیانەکانی دەربەندیخان تاوتوێکرا.
پاشنیوەڕۆش سەلام بیلال، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ژمێریاریی و ژینگە و چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە، لە شاری سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی دیدارێکی فراوانی بۆ سەرۆکی شارەوانییەکانی (قەرەداغ، باوەخۆشێن، وارماوە، پێنجوێن، ناڵپارێز، گەرمک، سەیدسادق، عەربەت، چوارتا، کەناروێ، باسنێ، سیتەک، گاپیڵۆن، زەلان، سێوسێنان، ماوەت و چەند شارەوانییەکی دیکە) رێکخست. ئامانجی دیدارەکە خستنەڕووی کەموکوڕی و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کاری شارەوانییەکان بوو، هەروەها میکانیزمی خێراتر کردن و کاراتر کردنی کارەکان. بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان هەموو پشتیوانییەکی یاسایی و ئیداریی بۆ دوپاتکردنەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنی بەشێکی زۆر لە کێشەکانی پێدان.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM