نەخشە بۆ شارۆچكەی دوكان دادەنرێت

لەسەر فەر مانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و بەهاوكاری شارەوانی دوکان و نەخشەدانان و بەنداوی دوکان، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ سڕینەوە و جیاكردنەوەی زەوییەكان و دروست کردنی نەخشە بۆ دوکانی سەروو، كە گەڕەکەکانی( ئاشتی و شوقەکان و قسرەکان و باسکە باریک) دەگرێتەوە. پشتیوان حاتەم، سەرۆكی شارەوانی دوكان ، رایگەیاند زیاتر لە مانگێكە خەریكی كاركردنین لەو بوارەدا و بە تەواوبوونی خزمەتێكی باشە بە نەخشە و سیمای شارەكە. ناوبراو بەسوپاسەوە وتی: هەموو لایەك هاوكارمان بووە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدا.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM