”رێکخراوی GIZ تێچووی پڕۆژەکان دەگرێتەئەستۆ”


گرێبەستی شەش پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە بوارە جیاوازەکاندا ئیمزاکرا

بە سەرپەرشتی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی ئەندازیار سەلام بیلال، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و نەبەرد حەسەن، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، گرێبەستی ئەنجامدانی شەش پڕۆژەی جیاواز ئیمزاکرا. پڕۆژەکان لەسەر ئەرکی رێکخراوی (GIZ) ی ئەڵمانی ئەنجامدەدرێن، پڕۆژەی ئاوەڕۆی سەیدسادق، لەنێو گرێبەستەکاندایە کە پڕۆژەیەکی پێویست و گرنگە بۆ شارۆچکەکە.
ئەندازیار سەلام بیلال، رایگەیاند: لە زووترین کاتدا پڕۆژەی ئاوەڕۆی سەیدسادق دەستبەکار دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و نوێنەری رێکخراوی(GIZ) ی ئەڵمانی گرێبەستەکەیان واژۆکرد. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گرێبەستەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری ژمێریاری ئەنجامدرا.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM