وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌بێت
 

به‌ ئاماده‌بوونی نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئه‌ندازیار كه‌مال مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و ئه‌ندازیار ئاسۆ شێركۆ، جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانی په‌یوه‌ندیدار، له‌ هه‌ولێری پایته‌خت كۆنفڕانسی خزمه‌ت رێكخرا.
له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانی پسپۆڕ له‌ بواری خزمه‌تگوزارییه‌كاندا كه‌ دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر 6 گروپدا بۆ شیكردنه‌وه‌ و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی خزمه‌ت، گه‌یشتنه‌ دواده‌رئه‌نجام بۆ خێرا و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كه‌، هه‌روه‌ها شاره‌وانییه‌كانیان راسپارد كه‌ ده‌بێت هه‌ر شاره‌وانییه‌ك له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا خزمه‌تگوزارییه‌كان رێكبخات، كه‌ ئامانج لێی نه‌هێشتنی جیاوازییه‌ له‌نێوان شاره‌وانییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینی مامه‌ڵه‌ له‌ شاره‌وانییه‌كان و شه‌فافیه‌ت له‌ راییكردنی كاری هاوڵاتیاندا، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی شاره‌وانییه‌كانه‌وه‌ هاوڵاتی ده‌توانێت بزانێت مامه‌ڵه‌ و نووسراوه‌كه‌ی له‌ چ به‌شێكدایه‌ و چۆن كاره‌كانی بۆ راییده‌كرێت.
شاره‌وانییه‌كان به‌شدارده‌بن له‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی كاره‌كان و ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ چاكسازی له‌م كه‌رته‌دا.
كه‌مال مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند: هاوكارده‌بین له‌ خێرا سه‌رپێخستنی كاره‌كان و ئامانجمان خزمه‌تكردنی هه‌رچی زیاتری هاوڵاتیانه‌ و شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی رۆتین ده‌كه‌ینه‌ دروشم و ده‌یچه‌سپێنین.
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM