چوارساڵه‌ كارمه‌ندێك 100 دار به‌خێوده‌كات

سه‌عید هاوتای كارمه‌ندانی دیكه‌ی ماندوونه‌ناسی كوردستان، سی و پێنج ساڵی خزمه‌تكردنی له‌ چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی جیاواز تێپه‌ڕاندووه‌. ناوبراو هه‌رگیز خۆی به‌ خانه‌نشین نازانێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاش خزمه‌تكردنی فه‌رمی خۆی و خانه‌نیشین بوونی، ماوه‌ی چوارساڵه (100 نه‌مام) ی ناشتووه‌ و به‌به‌رده‌وامی خزمه‌تیان ده‌كات، بۆ ئه‌م كاره‌شی شاخه‌وانی كوڕی هاوكاری ده‌كات و شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ش وێڕای سوپاسگوزاری بۆی، هاوكاری ده‌كات به‌ دابینكردنی ئاو و هه‌ندێك هاوكاری دیكه‌ به‌پێی پێویست بۆ نه‌مامه‌كان.
ئه‌و خانه‌نشینه‌ ماندوونه‌ناسه‌، زۆربه‌ی رۆژه‌كان به‌ (ده‌به‌ و شێوازی دیكه‌ی ده‌ستی) ئاو ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ئاودانی داره‌كانی، ده‌شڵێت: بیرم نایه‌ت رۆژێك داره‌كانم بۆ ئاو كردبێت یان خزمه‌تم نه‌كردبێتن.
سه‌عید محه‌مه‌د ئه‌مین، له‌ ساڵی 1979 دامه‌زراوه‌ و له‌ 2014 خانه‌نشین بووه‌.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM