له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌بڕی 3 ملیار و هه‌شتسه‌د ملیۆن دینار پڕۆژه‌ ئه‌نجامده‌درێت

به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆشكه‌وه‌، پڕۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و شۆسته‌ و كاره‌با و كۆنكرێت و قیرتاوكردن بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامده‌درێت.
پڕۆژه‌كه‌ بڕی 2 ملیار و 124 ملیۆن و423 هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ و ئێستا له‌كاركردندایه‌ و له‌سه‌دا 63 ی ته‌واوبووه‌.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌ و ناوه‌ندێكی گرنگی شاره‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سازان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و كۆتایی ده‌هێنێت به‌ به‌شێكی زۆری كه‌موكوڕییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كه‌. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ رێگایه‌كی سه‌ره‌كی گه‌یاندنی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ناوشار.
هه‌ر له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ پڕۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و قیر ئه‌نجامده‌درێت بۆ رێگای سه‌ره‌كی گۆران ستی به‌بڕی 1 ملیار و 704 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار، كه‌ پڕۆژه‌كه‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌ڕێزه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌دا 98 ی كاره‌كانی كۆتایی هاتووه‌ و به ته‌واوبوونی ده‌بێته‌ رێگایه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ و گرنگ بۆ شاره‌كه‌.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM