له‌ گۆڕانكاریی به‌رده‌وام و به‌مه‌به‌ستی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و سوودبینین له‌ ئه‌زموونی جیاوازی كاركردن،

شاره‌وانییه‌كان مۆدێلێكی نوێی نیشانداوه‌.
ئه‌مڕۆ به‌ ره‌زامه‌ندی وه‌زیری شاره‌وانی و به‌ چاودێری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی هێرش محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و شیروان نامیق، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و لەسەر داوای هەردوو سەرۆك شارەوانی گۆپاڵە و تەیناڵ ، مه‌راسیمی گۆڕینی هه‌ردوو سه‌رۆك شاره‌وانیەكە‌ به‌ڕێوه‌چوو.
شۆڕش محه‌مه‌د، كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی گۆپاڵه‌ ده‌ستبه‌كاربوو، رایگه‌یاند: گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تم بۆ شاره‌وانی گۆپاڵه‌ به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی نوێیه‌ له‌ شاره‌وانییه‌كی دیكه‌ و هیوادارم ئه‌م متمانه‌یه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی بگه‌یه‌نمه‌ جێ.
سالار محه‌مه‌د، سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی ته‌یناڵیش كه‌ پێشتر سه‌رۆكی شاره‌وانی گۆپاڵه‌ بوو، رایگه‌یاند: بۆ من هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ شایسته‌ی خزمه‌ته‌ و خۆشه‌ویستیم بۆ ته‌یناڵیش هاوشێوه‌ی ئه‌زموونه‌كانی رابردوومه‌ و هیوادارم بتوانم خزمه‌تێكی شیاوی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش بكه‌م.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی، جیاواز له‌ كایه‌ ئیدارییه‌كانی دیكه‌، ده‌یه‌وێت له‌ڕێی گۆڕانكاری به‌رده‌وام و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات، هه‌میشه‌ خۆی نوێ بكاته‌وه‌ و ئه‌زموونی نوێ تاقیبكاته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌مان.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM