نه‌خشه‌ی زه‌وی ته‌فره‌ت نه‌دات

مرۆڤ بۆته‌ مۆته‌كه‌ی زه‌وی و هێدی هێدی پاشماوه‌ی كه‌لوپه‌له‌ به‌كارهاتووه‌كانی رووبه‌رێكی زیاتر و زیاتر له‌م سه‌رزه‌مینه‌ داگیرده‌كات.
له‌ تازه‌ترین ده‌ركه‌وتنیدا، دورگه‌یه‌ك له‌ناو زه‌ریای هێمن دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی 1 ملیۆن و 500 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و پێكهاتووه‌ له‌ نزیكه‌ی 3 ملیار و 600 ملیۆن پارچه‌ كه‌لوپه‌ل و خاشاك، رووبه‌ره‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كه‌شی ده‌كاته‌ سێ هێنده‌ی رووبه‌ری وڵاتی فه‌ڕه‌نسا. ئه‌م دورگه‌یه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین پارچه‌ی خاشاك داده‌نرێت له‌سه‌ر رووی زه‌وی. كێشه‌كه‌شی به‌ نزیكه‌ی 80 بۆ 100 هه‌زار تۆن خه‌مڵێندراوه.
دورگه‌كه‌ كه‌ به‌شێك له‌ زاناكان به‌ كیشوه‌ری هه‌شته‌م ناوی ده‌به‌ن، كه‌وتووه‌ته‌ نزیك كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكور له‌نێوان ولایه‌تی كالیفۆڕنیا و ولایه‌تی هاوای.
خاشاكی ناو ده‌ریا و زه‌ریاكان به‌ مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌كه‌ی سه‌رده‌م داده‌نرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خاشاكانه‌ و مه‌ترسییه‌كانی له‌ڕێگه‌ی سوڕی خۆراك و گیانه‌وه‌رانی ناو ئاوه‌كانه‌وه‌ بۆ مرۆڤ و جارێكی دیكه‌ بۆ‌ گیانه‌وه‌رانی دیكه‌ی سه‌رزه‌مین ده‌گوێزرێته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌: Environment Keepers

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM