ئاگاداری داڕمانی شاخه‌كان و به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردی زه‌به‌لاح بن
روودانی بوومه‌له‌رزه‌كانی دوو ساڵی رابردوو، بووه‌ته هۆكاری جوڵانی به‌شێكی زۆر له به‌ردی شاخ و گرده‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی رابردوودا رووداوی جیاوازی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و مه‌ترسی گه‌وره‌ی دروستكردووه بۆ خه‌ڵك. هه‌روه‌ها بارانبارینی زۆر و كه‌شوهه‌وای شێ‌دار، بوونه‌ته هۆكارێكی دیكه داڕمانی شاخه‌كان و به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردی زه‌به‌لاح و جوڵاندنیان له‌شوێنی خۆیان.
رووداوه‌كانی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌رد له شاخه‌كانی سارا له دوكان و قۆپی له قه‌ره‌داغ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه، به‌به‌رده‌وامی رووده‌ده‌ن، تیمه‌كانی شاره‌وانی ماندوونه‌ناسانه خه‌ریكی لابردنی به‌ربه‌سته‌كانن و پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌رپرسانی شاره‌وانییه جیاوازه‌كان، داوا له شۆفێران و خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌پێی توانا هاتوچۆی ناوچه شاخاوییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا له‌كاتی تێپه‌ڕین به ناوچه شاخاوییه‌كاندا، بێجگه له هێواشكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕین به‌و ناوچانه‌دا، نزیكنهكهونهوه له قه‌راغی شاخه‌كان و ره‌چاوی هاتوچۆی یه‌كدی بكه‌ن.





کۆمێنتت بنوسە