له هۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕیوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی ئەندازیار خەسرەو کەمال بریکاری وەزیری شارەوانی

بە ئامادەبونی ئەندازیار کەمال مستەفا بەڕیوەبەری گشتی شارەوانیەکان و ئەندازیار ئاسۆشیرکۆ و ئەندازیار قاسم حەمەخورشید جێگرانی بەڕیوەبەری گشتی له گەڵ کۆمەڵێک له سەرۆک شارەوانیەکاندا کۆبونەوە.
كۆبوونەوەكە بەمەبەستی گفتوگۆكرن. بوو سەبارەت بە چۆنیەتی زیادکردنی داهاتی شارەوانیەکان و کێشه ی هەڵنەبژاردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانیەکان ، کە هاوکارێکی باش بوو بۆ شارەوانیەکان و وەرگرتنەوەی هەندێک دەسەڵات له شارەوانیەکان کەبۆتە هۆی کێشه له بەجێگەیاندنی پڕۆژەکان. زیادکردنی ڕێژەی ئیفرازکردنی زەویش له پێناو ڕێگەگرتن لە دیاردەی زیادەڕەوی ئامانجێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
ڕونکردنەوەو بەرچاوڕونی لەو بڕیار و نوسراوەی دەستەی دەستپاکی کە بۆ سەرجەم فەرمانگەکان نیردراوە به مەبه ستی پڕکردنەوەی و پەیوەستبوون به خاڵ و بڕگەکانی ناوی .
لەکۆتایدا گفتوگۆی تێرو تەسەل کرا لەگەڵ سەرۆک شارەوانیەکان بۆگوێگرتن له داواکاری کێشەو گرفتەکان و چارەسەرکردنیان.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM