لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی دوکانیان کرد

و كاری پشكنین و بەدوادا چوون بۆ سەرجەم بەشەكان ئەنجام دەدەن .

ليژنه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيمان بەياوه‌رى سەرۆكی شارەوانی دوكان سەردانی گشت بەشەكانيان كرد و كاری پشكنینان ئەنجامدا لەسەر چۆنێتی كاركردنیان لە ماوەی ڕابردوودا .
پشتیوان ئەحمەد حاتم سەرۆكی شارەوانی دوكان ڕای گەیاند سەردانی ئەم لیژنانە وادەكات فەرمانبەران بە ئاگایەكی تەواوو زیاترەوە كارەكانیان ڕابپەڕێنن تا لە داھاتوودا توشی لێپێچینەوە سزا نەبنەوە ،
بە خۆشحاڵیەوە ڕاپەڕاندنی كارەكانی لێپسراو بەشەكان و فەرمانبەران جێگەی بایەخ و سوپاس بوون لەلایەن لیژنەكەوە سەرەڕایی چەند تێبینیەكی كەم ..

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM