پشتيوان جه‌لال: هێشتا له‌ سه‌ره‌تاى رێگه‌كه‌داين بۆ خزمه‌تكردنى وڵاته‌كه‌مان

ئه‌م پياوه‌ ماندوونه‌ناسه‌، هێشتا به‌ نه‌فه‌سى سه‌ره‌تاكانى دامه‌زراندنى، باس له‌ به‌رده‌وامى خزمه‌تكردن ده‌كات له‌ كه‌رتى گشتى كه‌ (به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى شاره‌وانييه‌كانى سلێمانى)ه‌. پشتيوان جه‌لال 36 ساڵ به‌رله‌ ئێستا، بۆ يه‌كه‌مجار له‌ كه‌رتى گشتى وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دامه‌زرا.
پشتيوان كه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ئاماده‌يى پيشه‌سازييه‌، ئه‌زموونى كاركردن وايلێكردووه‌ هاوتا و بارته‌قاى ئه‌ندازيارێك كارى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كه‌ى راپه‌ڕێنێت، ناوبراو بووه‌ته‌ سه‌رۆكى ده‌يان ليژنه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌ جياوازه‌كانى.
باسكردن له‌ ئه‌زموونى كار هه‌ر له‌وه‌دا كورتناكرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رێك له‌ چ كايه‌يه‌كدا كارده‌كات، به‌ڵكو به‌ شوێنده‌ست و خزمه‌تكردندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و پشيتوان جه‌لال شه‌ره‌فى ئه‌وه‌ى پێبڕاوه‌ كه‌ چه‌ندين پۆست و كارى جياوازى تاقيكردوه‌ته‌وه‌.
پشتيوان ده‌ڵێت: هێشتا له‌سه‌ره‌تاى رێگاكه‌داين بۆ خزمه‌تكردنى وڵاته‌كه‌مان، ماندوونابين و تا ئه‌و ساته‌ى هه‌ستبكه‌ين شوێنێك هه‌يه‌ پێويستى به‌ كارى ئێمه‌يه‌، به‌رده‌وام ده‌بين له‌ خزمه‌ت.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM