گێلاس سه‌لام به‌ڕێوبه‌رى ژمێريارى پێشكه‌وتوو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى شاره‌وانيه‌كانى سلێمانى،

37 ساڵ له‌مه‌و به‌ر وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌شاره‌وانى بازيان دامه‌زراوه‌ پاش ساڵێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى.
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسه‌ له‌ ژمێريايدا ،لێپرسراوى به‌شى پشكنينه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيمان ، ڕاپۆرتى چاودێرى دارايى له‌لايه‌ن ئه‌م به‌شه‌وه‌ لێكۆڵينه‌وه‌ى لێده‌كرێت ، به‌دواداچونى سه‌رجه‌م شاره‌وانيه‌كان ده‌كات له‌ڕوى داراى و كارگێڕى و ياسايى و هونه‌رى ليژنه‌ى به‌دواداچونيان هه‌يه‌.
ئه‌م خاتونه‌ ئه‌ندام و سه‌رۆكى ده‌يان ليژنه‌ى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌ جياوازه‌كان بووه‌.
هه‌ميشه‌ به‌خه‌م كاره‌كه‌يه‌وه‌ بووه‌ هه‌وڵيداوه‌ به‌وپه‌ڕى لێپرسراوێتيه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجام بدات ، دڵخۆشه‌ به‌وه‌ى كاره‌كانى ئه‌نجامى باشيان ده‌بێت و ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بموو هه‌رگيز ماندوو نابم له‌خزمه‌تكردن.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM