جوان و به‌فرين ته‌مه‌نى هاوڕێيه‌تيان زياتره‌ له‌ 25 ساڵ نمونه‌يه‌كى جوانى هاوڕێيه‌تين ،

ئه‌م دوو هاوڕێيه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنيانه‌وه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ن و ده‌ست له‌ ده‌ستى يه‌ك به‌دڵسۆزيه‌وه‌ له‌به‌شى گه‌نجينه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى شاره‌وانيه‌كانى سلێمانى خزمه‌ت ده‌كه‌ن ،باسكردن له‌ ئه‌زموونى كار هه‌ر له‌وه‌دا كورتناكرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رێك له‌ چ كايه‌يه‌كدا كارده‌كات، به‌ڵكو به‌ شوێنده‌ست و خزمه‌تكردندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، هاوكات تائێسته‌ش به‌ هه‌مان گوڕوتينى لاوێتيه‌وه‌ خزمه‌تده‌كه‌ن .

( جوان صالح احمد )
34 ساڵى ته‌مه‌نى له‌ خزمه‌تكردن له‌ گه‌نجينه‌ى شاره‌وانيه‌كان به‌سه‌ر برد،ده‌رچوى ئاماده‌ى بازرگانيه‌ ، لێپرسراوى گه‌نجينه‌يه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى شاره‌وانيه‌كان سلێمانى ، له‌سالى 1985 له‌ شاره‌وانى چوارتا دامه‌زراوه پاش ساڵێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى.

( به‌فرين عبدالله قادر )
25 ساڵى ته‌مه‌نى له‌ خزمه‌تكردن له‌ گه‌نجينه‌ى شاره‌وانيه‌كان به‌سه‌ر برد،ده‌رچوى په‌يمانگاى ته‌كنيكى سلێماني به‌شى ئيداره‌ ، ياريده‌رى لێپرسراوى گه‌نجينه‌يه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى شاره‌وانيه‌كان سلێمانى ، له‌سالى 1994 له‌ شاره‌وانى سلێمانى دامه‌زراوه پاش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى
هيواى ته مه ن دريژى وله ش ساغى وبه رده وامى بون بؤهه ردووفه رمانبه رمان ده خوازين

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM