له‌ ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌رهه‌نجیر پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌ت گوزاری ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ له‌ لایه‌ن ئێداره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ و له‌ سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌ پێدانی هه‌رێمه‌كانی بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه‌ .

ئه‌ندازیار ( كامران حمید ئه‌حمه‌د ) سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌هه‌نجیر ووتی ” سه‌رۆكایه‌تی شاره‌انی قه‌رهه‌نجیر له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ زیاتر پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری و به‌خشینی سیمایه‌كی شارستانی بۆ ناحیه‌كه‌ چ له‌ رێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاخود ئێداره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ بێت ، پرۆژه‌ی دروست كردنی دیواره‌ ڕاگره‌كانی چوونه‌ ژووره‌ی شه‌قامی رۆیشتوو بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی قه‌رهه‌نجیر و له‌ چونه‌ ژووره‌ی دارستانی به‌شی خواره‌وه‌ی ناحیه‌كه‌ .
پرۆژه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیاركردن و چاودێری هاوبه‌شی شاره‌وانیمان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
پرۆژه‌كه‌ سوودێكی زۆر به‌ خه‌ڵكی ده‌گه‌ێنێت ، وێرای پێدانی سیمایه‌كی جوانتر به‌ ناوه‌ندی ناحیه‌كه‌ .

بودجه‌ى پڕۆژه‌كه‌ 129 ملیون دیناره‌
35م چوارگؤشه‌ دیواری راگر
60م درێژی كۆنكرێت

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM