ئەم پڕۆژەیە بە یەکێک لەپڕۆژە گرنگ و ستراتیجیەکانی سنورەکە ئەژماردەکرێت

لەسەر ڕوبەری (٣٠) دۆنم زەوی جێ بەجێ دەکرێت لەسنوری شارەوانی تەکیەی کاکەمەند و سەرجەم شارەوانیەکانی سنورى چەمچەماڵ و دوکان سودمەند دەبن لەلایەن کۆمپانیای (شکار ) وە جێ بەجێ دەکرێت بە گوژمەی ( ١٣,٣٢٠,٠٠٠,٠٠٠ ) دینار لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و لەسەر بودجەی ئاسایی .
لایەنی دیزاین و ئامادەکار و دابین کردنی ئامێرەکانی ئەم کارگەیە کۆمپانیای (ئێگرزمان) ی ئەڵمانیەوە دەبێت .
ماوەی گرێبەستی پڕۆژەکە (٣٦) مانگە وبەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکان سەرپەرشتی دەکات لەبەرواری ٢/١/٢٠١٩ دەست بەکاربوە و لە ٪١٦ کارەکانی ئەنجام داوە .
ئەم کارگەیە توانای جیاکردنەوەی (٥٠٠) تۆن خۆڵ و خاشاکی هەیە بە دووشەفت لە ماوەی (١٦) کاتژمێردا و ڕێژەی جیاکردنەوەی بۆکەرەستەی ڕیسایکل لە ٪٦٠ و ڕێژەی کەرەستەی بۆداپۆشین لە ٪٤٠ و بەرهەم هێنانی (پەین) (compost) (٣٠٠) تۆنە بەپاکی لە ٪٩٥ ە و کەرەستەکانی ( پلاستیک ؛ کارتۆن ؛ کاغەز ؛ شوشەوات ؛ کانزا ؛ پەڕۆ ) جیادەکاتەوە .

     

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM