بەمەبەستی ئاگاداربون لە کێشە و گرفتەکانیان ، ئەندازیار کەمال مستەفا بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی سلیمانی بەیاوەری بەڕێوبەری پڕۆژەکان و لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان ، سە ردانی قەزای پێنجونیان کرد.

لە سێ کۆبونوەی جیاجیادا لە گەڵ هەر سێ سەرۆک شارەوانی ناڵپارێز و گەرمک و پێنجۆێن ، باس لەکەم و کوڕیەکان و گرفتی هاتنە بەردەم پڕۆژەکان و ڕێگاکانی چارەسەر کردنیان باسی لێوە کراو .
لەلایەن سەرۆکی شارەوانیەکان و فەرمانبەران چەند داواکاریەکیان خستە ڕوو بۆ زوتر کاراکردنی کارەکانیان ، لەلەلایەن بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکان هەموو پاڵپشتیەکیان بۆ دوپات کرایەوە ، پاشان بەش و هۆبەی شارەوانیەکانی بەسەر کردەوە .
هەر لەم میانەی سەردانەکەدا بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکان بەجیا لە گەڵ قایم قامی قەزای پێنجوین و بەڕێوبەری ناحیەی ناڵپارێز کۆبۆوە هاوکاری یەکەی ئیداری قەزا و ناحیەکان لەگەڵ شارەوانیەکان قسە و باسی لێوە کراو پاڵپشتی و هاوکاری هەردولا دوپات کرایەوە بۆ زیاتر خزمەت کردنی هاوڵاتیانی ناوچەکە.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM