پەرلەمانی فلیپین لەماوەی ڕابردوودا یاسایەکی نوێی پەسەندکرد لەژێرناوی “یاسای دەرچوون لەپێناو ژینگە.


بەگوێری یاساکە، هەر خوێندکارێک لە قۆناغێکەوە دەرچێت بۆ قۆناغێکی تر پێویستە ۱۰ نەمام بچێنێت، هەر خوێندکارێکیش ئەو کارە ئەنجام نەدات بە دەرچوو ئەژمار ناکرێت.
ئامارەکانی ئەو وڵاتە دەریدەخات ساڵانە ۱۷ ملیۆن و ٥۰۰ هەزار خوێندکار لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا دەردەچن، بەوپێیەش بێت هەمو ساڵێک ۱۷٥ ملیۆن درەخت لە وڵاتی فلیپین دەڕوێنرێ و لە جیلیێکی تەواویشدا ٥۲٥ ملیار درەخت دەڕوێنرێ.
ئەم یاسایە لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی ئەو وڵاتەیە لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەی پیسبونی ژینگەو تێکچونی دۆخی کەشوهەوا.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM