بینایەی نۆێی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەیدسادق کرایەوە

ئەمڕۆ پێنج شەمە 19 ‌‌‌- 12- 2019 بە ئامادەبونی ئەندازیار کەمال مستەفا بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی سلیمانی و بە یاوەری بەڕێوبەری پڕۆژەکان وبەڕێوبەری ژمێریاری و بە ئامێرەکان.
بینای نوێی شارەوانی سەید سادق کردەوە ،لە وتەیەکیدا بەڕێوبەری گشتی پیرۆزبایی لە فەرمانبەران و تێکڕای کارمەندانی شارەوانی ناوبراو کردوو ئومێدی خواست بە گوڕو تینێکی نوێوە خزمەتی هاوڵاتیانی دەڤەرەکەیان بکەن، پاشان یەکە یەکەی ژورەکان و فەرمانبەرانی بەسەر کردەوەو گۆێبیستی داواکاری پێداویستیەکانیان بوو بەڵێنى پێدان بە پێی توانا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات.
هەر لەمیانی سەردانەکەیدا پڕۆژەی ڕێگای سەراو سەید سادقیان بەسەرکردەوە لە نزیکەوە ئاگاداری کێشە و داواکاریەکان بوون .

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM