كورته‌ میژوویه‌ك له‌ چوارتا
چوارتا ده‌كه‌ویته‌نیوان هه‌ردوو بازنه‌ى پانى 24/35 و 03/36 ى باكور وهیلى دریژى 23/45 و 53/45 ى رۆژهه‌لات وه‌ ناوه‌ندى (276) گونده‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ى شارباژێره‌ و رووبه‌رى [ 1/625/000 كم2 ] زه‌ویه‌ كه‌ زوربه‌ى بۆ كشتوكال گونجاوه‌ به‌ تایبه‌تى میوه‌هات وتوتن كه‌ زۆر ‘به‌ ناوبانگ بوو له‌ سه‌ر ده‌مى خۆیدا وه‌ له‌ رووی ده‌ریا
[ 1589 م] به‌رزه‌ واته‌ ناوچه‌یه‌كى شاخاوییه‌ به‌ واتایكى تر ناوچه‌یه‌كى دڵرفینه‌ وگونجاوه‌ بۆ سه‌یرانگا و پرۆژه‌ى گشت وگوزار . جگه‌ له‌مه‌ش جه‌ندین جۆرى كانزا له‌م ناوچه‌یه‌ دا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گانگاى به‌ردى مه‌رمه‌ر كه‌ جۆره‌كه‌ى هاوتای به‌رده‌ مه‌رمه‌رى بیانیه‌ ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بێت .
و چوارتا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نزیك بووه‌ له‌ مه‌لبه‌ندى بابانیه‌كانه‌وه‌ ره‌نگانه‌وه‌ى به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه‌ وه‌ یه‌كیك له‌ میرى بابانیكان ویستویه‌تى مه‌ڵبه‌ندى میرى بابان بباته‌ سه‌ر شاخى سه‌رسیر كه‌ میر عبد الرحمن باشاى بابان بووه‌ به‌لام جێ به‌ جێ نه‌بوو له‌به‌ر كه‌مى ئاو وسه‌ختى رێگاو بان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ …
وه‌ كتیبخانه‌ى گشتى بابانیه‌كان كه‌ گواستیانه‌وه‌ بۆ سلێمانى 6000 شه‌ش هه‌زار كتێبى تیابوو …
وه‌ به‌رده‌كانى شاخى چوارتا بۆ دروست كردنى قسڵ به‌كار ئه‌هێنرا وه‌تاكۆ ئیستاش شۆێنه‌وارى دوو كۆره‌ قسڵ له‌ دۆڵى ودۆڵى نه‌مامان ماوه‌ وه‌ ناوى چوارتا له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ چه‌ند بوچونیك هه‌یه‌ له‌ وانه‌ :
1 ) له‌سه‌رده‌مى زه‌رده‌شتێكاندا چوار تاق هه‌بوو به‌ تێپه‌ربوونى كات بووه‌ به‌ چوارتا
2 ) بوچونیكى تریان له‌ چوارشۆێن گواستیییه‌وه‌ واته‌ چوارتا له‌ [ كانى ساردى ]پاشان گواستییه‌وه‌ بۆ [قه‌ڵاتێ ]َ پاشان گواستییه‌وه‌ بۆ [كۆیزه‌ كویرى ]ئیستا ناسراوه‌ به‌ باخى دواتر گواستییه‌وه‌ بۆ گه‌ره‌كى شاخى وتیایا جیگیر بوو.
3 ) بوچونیكى تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاینى زه‌رده‌شتیدا ئاو\هه‌وا\خاك\وئاگر چوار شتى پیرۆز بوون له‌وه‌ ئه‌چێ ئه‌م چوار خه‌صله‌ته‌ بووبێته‌ ناوى چوارتا . چوارتا چه‌ند جیگه‌یه‌كى به‌ خۆیه‌وه‌ دیووه‌ كه‌ جیگاى دانشتوانى بووه‌ له‌[ دێ ى یه‌كه‌م [ كانى ساردكێ]
دووه‌م [ناو مێرگان ]وسه‌یه‌م [ گوێزه‌ كوێرى دێمه‌ سه‌ر ] وجیگاى چواره‌مى [ به‌رى ناو دێ ] بووه‌ له‌جیگاى گه‌ره‌كى سه‌ربه‌رۆژه‌ى كه‌ ئیستا فه‌رمانگه‌ى لقى كشتوكالى شارباژیره‌ ئاسه‌واره‌كه‌ى گۆرستانى باسكى بیرێ یه‌ و كوپه‌ى گاورى تیایه‌ ئه‌و كاته‌ پێش هاتنى ئاینى ئیسلام بووه‌.
تاكۆ ئیستا زۆر له‌و كوپه‌ گاوریانه‌ له‌و باسكه‌ هه‌ر هه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پشتى گه‌ره‌كى سه‌ر به‌رۆژ وه‌ ئاسه‌وارى.
جیگه‌ى یه‌كه‌مى چوارتا ئه‌شكه‌وته‌كه‌ى ناوره‌زى حه‌بێ ى مامه‌ حلان كه‌ سێ به‌رده‌ وبه‌ردى له‌سه‌ر دانراوه‌.
به‌ڵگه‌ى سیه‌م ئه‌و بیناى كازیوه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌ له‌و كاته‌دا ناوى
د ى ى باخى بووه‌ هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا ئیسلام په‌یره‌و كراوه‌ وبه‌ڵگه‌ى راستى گۆرستانه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ په‌ینان به‌رامبه‌ر گردى قه‌ڵاتى بۆ شۆینى چواره‌م هه‌ر له‌ سووره‌ چناره‌كه‌وه‌ تاوه‌كۆ جیگه‌ى مه‌ركه‌زه‌ رووخاوه‌كه‌ له‌بنه‌ بانى گه‌وره‌ بۆ خواره‌وه‌ تاكو كه‌لاوه‌ى مام سه‌فه‌ر .
له‌ دواى رۆخانى ئه‌ماره‌تى بابان له‌ ساڵى 1850 دا عوسمانییه‌كان راسته‌ وخۆ خۆیان ده‌ستیان كرد به‌ حوكم دارى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌سه‌ڵاتى بابان وه‌ سنجه‌ق وقوزایان دامه‌زراند هه‌رچه‌نده‌ قه‌زایه‌ك له‌سه‌ر سنجه‌قى وه‌چه‌ند سنجه‌قى ولایه‌تى دامه‌زراند وه‌ له‌ سالى 1850 یه‌كه‌م جار هه‌رمن كه‌ دییه‌َكه‌ كرا به‌ قه‌زا بۆ شارباژێر
تا ساڵى 1854 واته‌ 4 ساڵ وه‌حمه‌ ئاغاى شیوه‌كه‌ قایمقام بوو و گواستیه‌وه‌ بۆ شیوه‌كه‌ڵ تاكۆ 6 ساڵ وه‌ له‌ ده‌وڵت یاخى بوو وسكه‌ى پاره‌ى لێدا ویستى بیكات به‌ ئیماره‌ت به‌ڵام توركه‌كان نه‌یانهێشت وگرتیان وپاره‌كه‌شیان برد له‌گه‌ڵ خۆیان وقه‌زایان گواسته‌وه‌ بۆ سیته‌ك له‌ ساڵى 1860 واته‌ سیته‌ك كرا به‌ قه‌زا بۆ ماوه‌ى 8 ساڵ تا ساڵى 1868
دیسان گواستیانه‌وه‌ بۆ چوارتا و عبد الله‌ افندى كرا به‌ قایمقام كه‌ خه‌ڵكى دى َى قوله‌ ره‌شى ئه‌زمر بۆ وه‌ وه‌ به‌ پله‌ى یوز باشاى كابتانى تورك بووه‌ وه‌ ئه‌عزاى دائم له‌ دواى قایمقام كۆیخا امین باوكى كۆیخا قادر وه‌مارفى كۆیخا امین له‌ دواى قایمقام به‌رپرسى قه‌زا بوون وه‌ چوارتا له‌ ساڵى 1868 تا ساڵى 1917 واته‌ 49 سال قه‌زا بووه‌ تا روخانى ده‌وڵه‌تى عوسمانییه‌كان له‌ دواى جه‌نگى جیهان یه‌كه‌م كوردستانیان به‌جیهێشت به‌ ملى شكاویان
ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى كه‌ له‌ سنوورى قه‌زا كارى ده‌كر چوار فه‌رمانگه‌بوو ن ئه‌ویش بریتییبوون له‌
قایمقامیه‌ت / مالیه‌ / تاپۆ / ته‌ لگراف
وه‌ چوارتا له‌ نیوان حوكمى تورك تا حوكمى ئینگلیز واته‌ له‌ ساڵى 1917 تا ساڵى 1927 ماوه‌ى 10 ساڵ قه‌زا نه‌بوو به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى كوردستان لیكینرا به‌ عیراقه‌وه‌ له‌ ساڵى 1925 ئه‌و كات سلیمانى كرا به‌ لیوا له‌سه‌ر عیراق وته‌شكیلاتى قه‌زاكان كرایه‌وه‌ . یه‌كه‌م شۆین كه‌ كرا به‌ قه‌زا هه‌ڵبجه‌ بوو له‌ ساڵى 1926 . ئه‌مریش ده‌رچوو بۆ چوارتا به‌ڵام شیخ محمود رازى نه‌بوو له‌سه‌رى . كاتى ئه‌مرى ئیداره‌
ده‌رچوو بۆ كردنه‌وه‌ى چوارتا به‌ قه‌زا له‌ ژێر قه‌ڵه‌م ِره‌وى ئینگلیزدا وحوكمى مه‌لكى عیراق ئه‌و كاته‌ [ میجه‌ر نۆئیل حوكمدارى سلیمانى ده‌كرد زۆر باش بوو پاشا به‌فه‌رمانى دوو پیاوى ئینگلیز كه‌ئه‌و دوو پیاوه‌ى كوردیان لكاند به‌ عیراق
[ ARNOLD.T WILSON ] [ PERCY COX ]
پیرس كۆكس و ئارنولد .تى ویلسون ئه‌مرێَكیان ده‌ركرد كه‌ ئه‌بى ته‌شكیلاتى لیوا وقه‌زا وناحیه‌ كان له‌ كوردستان بكریت وبخریته‌ سه‌ر مه‌مله‌كه‌تى عیراق . ملیك فیصل یه‌كه‌م بریارى به‌ ئه‌مرێكى ئیدارى له‌ مانگى 10 \10 \1926
هیرشیان كرد به‌ جه‌یشێ كى زَۆره‌وه‌ به‌ره‌و چوارتا به‌ڵام له‌سه‌رى ئه‌زمر له‌شكرى شیخ محمود لیان دا ونه‌یانهیشت برۆن .جه‌یشه‌كه‌ گه‌رایه‌وه‌ به‌ڵام پاش دوو مانگ هێرشیكى تازه‌یان كرد له‌م شه‌ره‌ دا سه‌ركه‌وتن وله‌شكرى كورد شكاو
وبه‌ره‌و شینكایه‌تى رۆیشتن [ جه‌یشى لیفى وعه‌ره‌ب ] هاتنه‌ شارباژیر وچوارتایان داگیركرد ئه‌م جاره‌ش
چوارتا كرا یه‌وه‌ به‌ قه‌زا ویه‌كه‌م قایمقام به‌ناوى [ ئه‌مین به‌گ ] كه‌ پیاویكى
نه‌خێنده‌وار و نه‌فام بوو دانرا به‌ قایمقام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خزمى بابكرئاغاى پشده‌ر بوو ماوه‌ى دوو سال وهه‌شت مانگ مایه‌وه‌ پاش ئه‌ویش ره‌زا به‌گ هات به‌ڵام ئه‌م خۆینده‌وارى هه‌بوو ئه‌مانه‌ له‌ساڵى 1927 بوو وه‌ له‌سه‌رده‌مى ئه‌مین به‌گ دا دائیره‌كان بریتی بوون
له‌ قایمقامیه‌ت ونفوس وبنكه‌ى ته‌ندروستى . ئه‌وه‌ بوو بۆ یه‌كه‌م جار بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌ چوارتا بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى ناودار
نورى على باوكى ممتازى صیدلانى له‌رۆژى 8 \ 8 \1928 .
دانشتوانى چوارتا له‌كاتى سه‌رژمێره‌كه‌ى ساڵى 1934 [ 96 ] ماڵ بووه‌ . وژماره‌ى دانشتوانى 768 كه‌س بووه‌ .
وله‌قایمقامه‌ دلسوزه‌كانى چوارتا له‌سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كا نه‌وه‌ ئه‌توانین بلیین ره‌زا به‌گ و حسین ابراهیم درویش هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر ده‌مى به‌عسییه‌كان بووه‌ و سید احمد ماوه‌تى كه‌ ئیشیان بۆ چوارتا كردووه‌ .
وله‌ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ دلسوزه‌كانى ئه‌توانین بلێن یه‌كه‌م | مه‌لا مارف كه‌ خه‌لكى هه‌ورامان بووه‌ ودووه‌میش ناوى میرزا محمد ئه‌مین منگورى بوو كه‌ له‌ ساڵى 1946 بۆ 1947 ده‌ستیكى باڵاى هه‌بوو بو ناردنى پیشمه‌رگه‌ بۆ كومارى ماهاباد ویارمه‌تى دانیان هه‌رچه‌نده‌ له‌ لایه‌ن میریه‌وه‌ زور جار تووشى گرتن وئازاردان بووه‌ وسییه‌م | ئاوات محمد غفوره‌ كه‌ خه‌لكى چوارتایه‌ . له‌ ساڵى 1932 كه‌ ره‌زا به‌گ قایمقام بوو هه‌ۆلیكى زۆرى دا بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ وازى نه‌هینا
تا هه‌وڵه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو. وه‌ له‌ سه‌ر ده‌مى ره‌زا به‌گى قایمقام له‌ ساڵى 1932 یه‌كه‌م قوتابخانه‌ كرایه‌وه‌ و
ماموستا عبد الواحد نورى یه‌كه‌م ماموستا وه‌ له‌ساڵى 1954 قوتابخانه‌ى پاش پیرالك كرایه‌وه‌ وبه‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ى
ماموستا صالح یحى بوو
وه‌ له‌ساڵى 1934 یه‌كه‌م ئوتومبیل بوو گه‌یشته‌ چوارتا .وناوى هه‌ندیك له‌و شۆفیرانه‌
غفور هیندى \ سعید شیت \على عجه‌م \ عیسایى ….
وه‌ له‌ ساڵى 1928 نزرگه‌یكى دروست كراوه‌ وناوى نزرگه‌كه‌ش مام ئاغا بوو.
وه‌ یه‌كه‌م وینه‌گر محمد امین قادر بوو وه‌له‌ ساڵى 1957 بوو ویه‌كه‌م كه‌س كه‌ وێنه‌ى گرتووه‌ ناوى حاجى رشید ناسراوبه‌ [ ره‌شه‌ چه‌وره‌ ]
وه‌ یه‌كه‌م میوانخانه‌ به‌ناوى ئوتیل ئازادى كرایه‌وه‌ و [ فه‌قێ عبد الله‌] ایجارى كرد له‌ سالى 1959 بوو
وه‌ چوارتا هه‌ندى شاعیرى به‌ناوبانگى هه‌یه‌ له‌وانه‌
كاكه‌ى فه‌لاح \ جمال شارباژیرى \على حمه‌ بچكول \ قادرى
 
نوسینى:
عادل حارس حمه‌ خان
 
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM