ناحیەی شۆڕش لە ساڵی 1987بەدواوە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە وەکو ئۆردوگایەکی زۆرە ملێ بۆ

دانشتوانی گوندەکانی ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی ئەو گوندانەی کە بەر کارەساتی ئەنفال کەوتوون دروست کراوە ، پاش سوتان و ڕوخاندنی گوندەکان دانشتوانەکەی لە ناحیەکە کە ئەو کات ئۆردگایەکی زۆرە ملێ بوو نیشتە جێ دەکران بە شێوەیەکی زۆرە ملێ ، هەر بۆیە زۆربەی دانشتوانەکەی کەس و کاری قوربانیانی ئەنفالن .

شۆڕش لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی (2000)وە کراوە بە ناحیە یەکی سەر بە قەزای چەمچەماڵ پاشان هەموو یەکە ئیداریەکانی بۆدروستکراوە لەو کاتەوە تاکو ئێستا شۆڕش لە فراوان بوون و گەشەی بەردەوامدا بوە بەشێوەیەک ئێستا یەکێکە لە گەورەترین ناحیەکانی کوردستان کە ژمارەی دانشتوانەکەی بە نزیکەی (61000) هەزار  مەزەندە دەکرێ .

ڕوبەری ناحیەی شۆڕش (26015000م2) یە لە باکوریەوە شاری چەمچەماڵە و باشوریشی ناحیەی سەنگاوە شاری سلێمانیش دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناحیەکەوە شاری کەرکوکە ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژ ئاوای ناحیەه‌وه‌  .

ناحیەی شۆرش هەڵکەوتەیەکی جوگرافیای تاڕادەیەک تەختی هەیە خاکەکەشی بە پیتە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM