پاش کۆبونەوەی بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانیى سلیمانیى لە گەڵ سەندیکای شارەوانیەکانی ئیتاڵیا ،

بڕیاردرا قەزای سەیدسادق وەك دەستە خوشکی شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا دیاری بکرێت، هۆکاری دەست نیشان کردنی قەزای سەید سادق لە نێوان چل شارەوانی بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەوانە ،زۆری ژمارەی دانیشتوان، کەمی خزمەت گوزاری.
کەمال موستەفا بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانیى سلیمانیى ئاشكرای دەكات: “سەندیكای شارەوانییەكانی ئیتاڵیا سەردانیان كردوین و بەڵێنیانداوە دوو پڕۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن، ئێمە سەیدسادق و عەربەتمان دیاركردووە. گوتیان دەمانەوێت شارۆچكەیەك بكەین بە دەستەخوشكی شاری پالێرمۆی ئیتاڵی، ئێمەش سەیدسادقمان ھەڵبژاردم چونكە ئەو شارۆچكەیە دەمێكە فەرامۆشكراوە و خەڵكی داواكاری زۆریان ھەیە”.
قائمقامی قەزای سەید سادق لە ئاخاوتنێکدا ووتی ،” هەڵبژادنی سەید سادق وەکو دەستە خوشکی شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا گرنگی خۆی هەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، چونکە لە ڕابردودا نەتوانراوە وەکو پێویست خزمەتی سەیدسادق بکرێت
” .
لە لای خۆشیەوە ئەندازیار کەمال مستەفا بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی،
قەزای سەید سادقساڵی 1988 لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بە تەواوی خاپور کرا ، ئەم هەواڵە بۆتە ئومێدیك بۆ دانیشتوانی سەید سادق تاکو باشترو زیاتر خزمەتیان بکرێت
شایانی بەبیر هێنانەوەیە پێشتر شاری هەڵەبجە وەك دەستە خوشکی شاری هێرۆشیمای یابان دەست نیشان کرابوو.
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM