دەربارەی گاپیڵۆن بزانە

گاپیڵۆن بە درێژایی سەدان ساڵ گوندێکی جوانی ناوچەی شاباژێڕ بووە،لە ڕوی جوگرافیشەوە شۆێنێکی ئیستراتیجی ودەروازەیەکی گرنگ بووە بۆ بەشێک لە گوندەکانی ناوچەکە، گاپیڵۆن تا ساڵی 2005 گوندبووە و سەر بە ناحیەی ماوەت بووە. پاشان بەفەرمانی حکومەتی هەرێم هەریەکلە زەلان و سیتەک و گاپیڵۆن بون بە ناحیە ، گاپیڵۆن کەوتۆتە دامێنی چیایی پیر بایزو شاخە ڕەش ،30 کلم لە سلیمانیەوە دورە ، لە ناوبانگترین سەیرانگای ، سەیرانگای کونە ماسیە، 17 گوندی لەسەرە ، گوندەکانی( مالومە،چۆخماخ،گەورەدێ،بەرزەدێ،باڵخ، کانی مێو، کونە ماسی ، کارێزە ،سنگر ،مێوڵاکە، کۆڵەڕەد ،قەیوانی گەورە ،وڵاغ ڵو ،بایزاوا ،دۆڵبێشکی شێخان، گۆمە سارد، قوڵە جاخ ) ڕوبەری گشتی گاپیڵۆن 77198 دۆنمە و 6 ئۆلك و79 م ،دابەش کراوە بەسەر 18 کەرتدا ، سنوری گوندی مالومە گەورەترین و سنوری گوندی بایز ئاوا بچوکترین ڕوبەریان هەیە ، لە ڕوی کارگێڕیەوە یەکەم بەڕێوبەری ناحیە ،پێشەوا تۆفیق مەغدێد بوو، لە ساڵی 2005 دەست بە کار بوو ، یەکەم سەرۆک شارەوانی لە ساڵی 2008 دا دەست بەکار بوو ( جەزا علی تۆفیق ) بوو، پاش چەند گۆڕانکاریەک ،هەر ئێستا ناوبراو سەرۆك شارەوانیە ، چەندین بەڕێوبەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تیادایە ، لە ڕوی ناوی گاپیڵۆن لە قاپیڵۆنە وە هاتووە، ناوەکەی تورکیە و بە مانای دەرگا ، دەروازەیەکە بۆ دوو ناوچە ، دۆڵی جافایەتی تاکو دەشی مەرگەو ڕانیە ،لە لایەکی ترەوە دەروازەیەکە بۆ چوارتا و سلیمانی، چەندین گۆڕستانێکی لێە کە مێژوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەردەشتی و مەسیحی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا چەندین جار وێران کراوە.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM