کورتەیەك لە سەر مێژوی کەناروێ ناروێ

بەپێی لێکۆڵینەوە مێژویەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی ئەو گۆڕانەی کە لە گۆڕستانەکانی پیر خدرو، بزورگ و دەشتی چەماندا دەبینرێت ، مێژوی ئاوەدانی بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن دەگەڕێتەوە بە دوری 7 کلم دەکەوێتە باکوری چوارتاوە لە سەدەکانی هەژدەو نۆزدەدا ئەم گوندە لە کەناری چەمی سیوەیل بووە ،کە زۆر جار بە چەمی کەناروێ ناودەبرێت ، یەکێکە لە لقەکانی زێی بچوک ، ڕوبەرەکەی 7 هەزار دۆنم زەوی دێم و دارستان و بەردەڵانە ، لە ئاستی ڕوی دەریا 850 بۆ 190 م بەرزە ،85 کانی و کارێزی لە خۆ گرتووە.

گوندەکانی دەوروبەری بریتین لە، کیسەڵ ئاوا و گەنکێ و سنجەڵی ،لە ڕۆژ هەڵاتەوە ، بەیان وسیاوەحشەو نۆڕەباب و کانی شوان لەباکورەوە ، مڕانەو گۆرانگە و دێگەڵ لە خۆر ئاواوا . ژمارەیەك مووچە وەك ،ئەستێرك ،ئاشگە ، دێگە، بزورگ، جوبرەئیل ،بەدەوریەوەن ،زۆر جار وەك گوندێکی سەربەخۆ هەژمار دەکرێت.

لەسەدەی ڕابردو دانیشتوانەکەی بەکاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریەوە خەرریک بون، بەرهەمی زستانەیان بریتی بوو لە گەنم و جۆ ونیسك و نوك وکزن ، بەرهەمی سەرەکی هاوینەیان بریتیبون لە  توتن ، کە جۆرەکەی زۆر باش بون، بەهۆیەوە حکومەتی ئەوکاتەی عێراق ساڵی 1978 وێستگەیەکی پشکنینی توتنی لەوێ دامەزراند ، هەروه ها دانیشتوانەکەی گرنیەکی زۆریان به‌ بەباخ ومیوەهات داوە وەکو ،،گوێزو ترێ وهەرمێ وقەیسیو هەنجیرو هەنار .

هەڵکەوتەی ناوچەکە شۆێنی حەوانەوەی هیزی پێشمەرگەی کوردستان بووە ، لە ساڵەکانی60 و 63 و74 بۆ چەند جارێك بۆردومان کرا، لەساڵی 1955 یەکەم قوتابخانەی بۆ کرایەوە و چەندین مامۆستا وانەیان تیاوتۆتەوە لەوانە مامۆستا علی بایز قەرەداغی.

لە ساڵی 1957 و 1958 پردی کەناوێ دروست کراوە کە ئەو کات کەمال شەفیق بەڕێوبەری ناحیە بوو ، ساڵی 1957 ڕادێوگەیشتە کەناروێ و ساڵی 1978 کارەبای بۆ دانرا .

ساڵی 2000 پاش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەکان کرا بەناحیەو شارەوانی بۆ دانرا ،ئێستا زیاتر لە 300 ماڵی تیادایە وپڕۆژەی خزمەتگوزاریان بۆ دابین کراوە .

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM